ڕاوێژکارێکى شەرع: پرۆسەی هەڵبژاردنەکان هیچ تانەیەکى لێ نەدراوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕاوێژکارێکى ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە دیمەشق ڕایدەگەیەنێت پرۆسەی هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نیشتیمانى ئەو وڵاتە هیچ تانەیەکى لێ نەدراوە، ڕوونیشیکردەوە کە سوریا بەرەو قۆناغێکی نوێ دەڕوات دوای ماوەیەک لە گۆشەگیری.

کەناڵی ئەحداس چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەحمەد موفەق زیدان، ڕاوێژکاری ئەحمەد شەر ئەنجامداوە لەسەر چەند پرسێکى جیاوازى وەک هەڵبژاردنەکان و ڕەوتی پرۆسەی سیاسی لە سوریا و چەندین بابەتی دیکە.

ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەنجوومەنی گەل بڕیار دەدات کە ئایا متمانە بە هەر حکوومەتێک دەدرێت یان نا، بە تایبەت کە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان بە هاوئاهەنگی و یەکگرتوو هەڵسوکەوت دەبن.

ئەو ڕاوێژکارە ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنی هەندێک کەسایەتی بۆ ئەنجومەنەکە دراوتە دەستى سەرۆک ئەحمەد شەرع بە ئامانجی پڕکردنەوەی بۆشایی نوێنەرایەتییەکان، ڕوونیشی کردەوە کە زۆرێک لەو بڕیارانەی کە وەستابوون دوای پێکهێنانی پەرلەمانى نوێ دەدرێن.

زیدان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە کۆنترۆڵکردنی ئامێرە ئەمنی و جێبەجێکردنەکان بەبێ ئەنجومەنی یاسادانان بەدی نایەت و جەختیشی لەوە کردەوە کە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان هیچ ڕەخنەیەکیان لێ نەگیراوە.

ئەوەشى باسکرد کە  بۆ یەکەمجار لە ماوەی 60 ساڵدا نوێنەرانی سەرجەم فراکسیۆنەکانی سوریا لەژێر یەک سەقفدا  کۆدەبنەوە و پێیان وایە کە ئێستا سوریا بەهۆی ئەو قوربانیدانانەی کە دراوە ئازادی بێهاوتای هەیە.

بەوتەى ئەو ڕاوێژکارەىسەرۆکی سوریا دیمەشق لە میانی کۆبوونەوەکانی نیویۆرک بۆی دەرکەوت کە ئیسرائیل ئامادە نییە ڕێککەوتنە ئەمنییەکە واژۆ بکات.

سەبارەت بە بارودۆخى سوەیدا، زیدان دووپاتی کردەوە کە سەرکردەی ڕۆحی کۆمەڵگەی یەکگرتووی دروز، شێخ حیکمەت ئەلهیجری، داوای هاوکاری ئیسرائیلی کردووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی، جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەت هەموو ئاسانکارییەکی بۆ دابین کردووە بۆ جێگیرکردنی گروپەکەی.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، یادەوەری سوریا هەرگیز بۆردومانی دیمەشق لەبیر ناکات لەسەر داوای هیجرى و دروزەکان کرا، ئاماژەی بە هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی ئەرکانی گشتی لە ناوەڕاستی دیمەشق لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئیسرائیلەوە.

سەبارەت بە هێزەکانی (هەسەدە)، ڕاوێژکاری سەرۆکی سوریا داوای لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد، ڕێککەوتنی 10ی ئازار جێبەجێ بکەن و لاپەڕەی خوێنڕشتنەکە هەڵبگێڕن.

ئەو پێی وابوو کە هێزەکانی هەسەدە پابەند نەبوون بەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ سەرۆک شەرع لە دیمەشق واژۆیان کردووە و بڕیارەکانی لە دەرەوەی سوریاوە دەدات ئەو بە حاڵەتێکی نائاسایی زانی و تەنها 5%ی کوردەکانی سوریای نوێنەرایەتی دەکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار