ئاگربەست لەگەڕەکە کوردییەکانی حەلەب ڕاگەیەندرا

2 كاتژمێر لەمەوپێش



میدیای فەرمیی حکومەتی سووریا رایگەیاند، هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەدوای چەند کاژێرێک لە شەڕوپێکدادانی سەخت لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، لەسەر ئاگربەستێکی کاتیی لەو ناوچانەی شارەکە رێککەوتن.
 
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، تەلەڤزیۆنی فەرمیی سووریا رایگەیاند، بەهۆی شەڕوپێکدادانەکانی شەوی دووشەممەی گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب، لانیکەم ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا کوژراوە و هاوڵاتییەکیش لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا کوژراوە.
 
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا، لەبارەی شەڕوپێکدادانەکانی شەوی دووشەممە، هێزەکانی حکومەتی سووریا لەرێگەی بەکارهێنانی درۆنەوە، هێرشیان کردووەتە سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شاری حەلەب؛ شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە.

لای خۆیەوە، عەزام غەریب، پارێزگاری حەلەب دووپاتی کردەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری کار بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیان دەکەن و هیچ نیازێکیان نییە بۆ هیچ پەرەسەندێكی سەربازی.

پارێزگار حەڵەب لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاندووە: بڵاوکردنەوەی هێزەکانی حکومەت لە دەوروبەری شارەکە، دوای چەندین پێشێلکاری بەردەوام دێت کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموكراتەوە لە ماوەی رابردوودا ئەنجامدراون و، پاشماوە لە یاسا دەرچووەكان پشتیوانیان دەكەن پەنایان بردبووە ئەوێ.

لە بەرامبەردا، هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند: ئەوەی روودەدات ئەنجامی دەستدرێژی گروپە چەكدارەكانی سەربە حكومەتی دیمەشق و هەوڵەكانیان بۆ پێشڕەویكردن بە تانک، جەختیشکردەوە، هێزەکانیان لە حەلەب کشاونەتەوەو هیچ ئامادەبونێكیان نییە لەوێ‌.

هەسەدەئاماژەی بەوەشكردووە: هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن تۆمەتی درۆ بڵاودەکەنەوە بەوەی کە هەسەدە خاڵە پشکنینەکانی سەر بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشقی لە دەوروبەری گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەب کردۆتە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار