حـ.ـە.ما.س داوای تەرمی یەحیا سنورا دەکات

7 كاتژمێر لەمەوپێش
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکى، بزووتنەوەی حەماس داوا دەکات تەرمی سەرکردە کوژراوەکانی وەک یەحیا و محەمەد سنوار لەنێو ئەو کەسانەدا بن کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بڕیارى ئازادکردنیان دەدرێت لەچوارچێوەى ئاگربەستى چەند ڕۆژى داهاتوودا.
یەحیا سینوار سەرۆکی پێشوی بزوتنەوەى حەماس بو و کە وەکو پلانداڕێژەری هێرشەکانی سەر ئیسرائیل دادەنراو لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2024 لەئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئیسرائیل لەشاری ڕەفعەی باشوری غەززە کوژرا.
ڕۆژنامە ئەمریکیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەرامبەر ئازادکردنى ئەو 48 بارمتە زیندوو مردوانەى کە لەلایەن لە حەماسەوە لەغەززە ئازاد دەکرێن، ئیسرائیلیش بڕیاریداوە سەدان زیندانى و سزادراوی فەلەستینى ئازاد دەکات دەکات لەچوارچێوەى ڕێککەوتنى ئاگربەستى نێوانیان.
بەپێى ڕاپۆرتەکەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکى حکومەتى ئیسرائیل پێشتر ئەو داواکارییەى حەماسى ڕەتکردوەتەوەو ئامادە نەبووە تەرمى ئەو دوو سەرکردەیەى حەماس ئازاد بکات.
پلانی ئاشتی غەززە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە، حەماس ٤٨ بارمتەی دیکە ئازاد دەکات - کە پێدەچێت نزیکەی ٢٠ کەسیان لە ژیاندا بن - لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا، لە بەرامبەردا ٢٥٠ زیندانی فەلەستینی تەمەن درێژخایەن؛ لە دوای کۆمەڵکوژییەکەی ٧ی ئۆکتۆبەرەوە کە شەڕی غەززەی لێکەوتەوە، هەزار و ٧٠٠ غەززی دەستبەسەرکراون؛ و پاشماوەی 15 کوژراوی غەززی لە بەرامبەر هەر بارمتەیەکی کوژراودا.
سەرەتاى مانگى یەکى ئەمساڵیش حەماس داواى ئازادکردنى تەرمى سنوارى کردبوو، بەڵام حکومەتى ئیسرائیل ئەوکات ئەوەى دووپاتکردەوە کە لەئێستادا هیچ نیازێکی نییە تەرمی سەرکردە کوژراوەکەی حەماس ڕادەستی ئەو گروپە بکاتەوە.
رۆژی دووشەممە، 6ی تشرینی یەکەمی 2025، میدیای فەرمیی میسر بڵاویکردەوە، شاندی دانوستاندکاری حەماس و ئیسرائیل دەستیان بە گفتوگۆکانیان لەبارەی وردەکارییەکانی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست کرد.
میدیای فەرمی میسر ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندەکان "گفتوگۆی مەرجە بنەڕەتییەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە و زیندانیان دەکەن" کە یەکانگیربێت لەگەڵ پێشنیازی سەرۆکی ئەمریکا بۆ راگرتنی جەنگ لە غەززە.
یەکشەممە، 18ـی ئایاری 2025، میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، محەممەد سینوار، فەرماندەی لیوای خان یونس، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەورووپی لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس، کوژراوە.

