پارێزەری لاهور شێخ جەنگی داواکارىەک ئاراستەى کەسوکارى دەستگیرکراوانى لالەزار دەکات

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 بورهان رشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە لاهور جەنگی و هاورێکانی، ڕایدەگەیەنێت  بەمەبەستی دانانی  پارێزەرو بەرگریکردن لێیان،  داوامان کردووە ناوی سەرجەم راگیراوانی کارەساتی لالەزارمان پێ بدرێت، تاکو ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.

هاوکات ئەو پارێزە ئەوەش دەخاتەڕوو کاتێکیش دەچینە لای لاهور شێخ جەنگی لە زیندان چەند پارێزەربین ئەوەندە ئەفسەر دێنە ژوورە لەگەڵمان و  بە ڤیدیۆ کۆى سەردانەکەمان تۆمار دەکرێ.

 بورهان رشید گوڵە کەسوکاری زیندانیان ئاگادار دەکاتەوە  کە ئەوان  لەم انتهاکە یاسایی یە، دیسکی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و هەولێرو کونسولخانەی وڵاتانی رۆژئاوا لەم کارە ئاگادار دەکەینەوە، هەرگیز کۆڵ نادەن

هەروەها دەشڵێت: داوا لە کەسوکاری سەربەرزیشیان دەکەین لە ناوی سیانی و ناونیشانیان،  ئاگادارمان بکەنەوە دڵنیاییشیان پێ دەدەین کە لە هەوڵەکانی ئازادکردنیان بەردەوام دەبین.

دەقی راگەیەندراوەکە:
بۆ ڕای گشتی هەرێمی کوردستان.

-ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
-نێردەی وڵاتان و پارتە سیاسی و کەسایەتییە ئازادیخوازەکان .
بابەت: ڕونکردنەوە.

 من (بورهان ڕەشید گوڵە) کە پارێزەری کەیسی بەڕێز (لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی)م ، سەبارەت بە ڕاگیراوانی کارەساتی لالەزار و بەمەبەستی دانانی  پارێزەرو بەرگریکردن لێیان، ماوەی چەند رۆژیکە داوامان کردووە ناوی سەرجەم راگیراوانی کارەساتی لالەزارمان پێ بدرێت، تاکو ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.

 ئەوەی لێرەدا جێگای سەرنجە دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤیش لە هەرێمی کوردستان، زۆر لە مێژە هەمان داوای کردوە،  بەڵام  ناوەکان بەوانیش نەدراوە. 

 لێرەدا کەسوکاریان ئاگادار دەکەینەوە،   کە ئێمە لەم انتهاکە یاسایی یە، دیسکی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و هەولێرو کونسولخانەی وڵاتانی رۆژئاوا لەم کارە ئاگادار دەکەینەوە، هەرگیز کۆڵ نادەین و فشارەکان زیاد دەکەین بۆ ئازادکردنی سەرجەم راگیراوان.
 داوا لە کەسوکاری سەربەرزیشیان دەکەین لە ناوی سیانی و ناونیشانیان،  ئاگادارمان بکەنەوە دڵنیاییشیان پێ دەدەین کە لە هەوڵەکانی ئازادکردنیان بەردەوام دەبین.

 بورهان رشید گوڵە 
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە لاهور جەنگی و هاورێکانی.

سەرۆکی لیستی بەرەی گەلەکەمان. 
لە پارێزگای سلیمانی بۆ هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار