هیوا ئەحمەد: سبه‌ی لەکەرکوک کەرنەڤاڵێکی گەورە ئەنجام دەدەین

4 كاتژمێر لەمەوپێش
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی ده‌ڵێ، پێشبینی ده‌كه‌ین ده‌نگی پارتی له كه‌ركووك زیاد بێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد كه سبه‌ی کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەریی ئەنجام دەدەین بۆ ناساندنی کاندیدەکانمان لە سنووری کەرکووک، ئەمەش دەبێتە دەستپێکی کەرنەڤاڵ و ئاهەنگە گەورەکانی پارتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە.
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی، تایبه‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سنووری بازنه‌ی كه‌ركووك و تایبه‌تریش بانگه‌شه‌ی پارتی له‌و سنووره، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سنووری كه‌ركووك به شێوه‌یه‌كی هێمن به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێكه گرووپێک كه به‌داخه‌وه جلوبه‌رگی كوردی‌یان له‌به‌ره و ناشزانین كوردن یان نا، له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌رده‌كه‌ون وێنه‌ی كاندیدانی پارتیمان ده‌شێوێنن، ئه‌وه بۆ ئێمه جێگه‌ی نیگه‌رانییه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بێت ناچارین سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی ده‌شڵێت، ئێمه 24 كاندیدمان له بازنه‌ی كه‌ركووك هەیە، کە پێكهاتوون له 11 ئافره‌ت و 13 پیاو، پێشبینی ده‌كه‌ین به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو، ده‌نگی پارتی له سنووری كه‌ركووك زیاد بكات.
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، ڕۆژانه ده‌چینه ناو خه‌ڵك و كاندید و ئۆرگانه‌كانی پارتیمان سه‌ردانی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له هه‌موو ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك، پارتی زۆر قوربانیی به‌خشیوه له پێناو كوردستانیبوونی كه‌ركووك و هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه، خه‌ڵكیش هه‌ڵوێست و داكۆكیی پارتی له‌به‌رچاوه له‌باره‌ی كه‌ركووك و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركووكدا هاتوون.
په‌یوه‌ست به ئه‌نجامدانی کەرنەڤاڵیه جەماوەریه‌كه‌ی سبه‌یش، هیوا ئەحمەد مستەفا گوتی، "سبه‌ی شەممە لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکووک کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەریی ئەنجام دەدەین بۆ ناساندنی کاندیدەکانمان لە سنووری کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەمەش دەبێتە دەستپێکی کەرنەڤاڵ و ئاهەنگە گەورەکانی پارتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە.
