حەماس: ئیسرائیل نەیتوانی بەزۆر دیلەکانی ئازاد بکات تاملکەچمان بوو

2 كاتژمێر لەمەوپێش



دواى ڕادەستکردنى یەکەم گروپى بارمتەکان، بزوتنەوەى حەماس ڕایگەیاند ئێمە هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ بۆ پاراستنی دیلەکانی داگیرکەر لە کاتێکدا دوژمن قێزەونترین تاوان بەرامبەر بە دیلەکانمان ئەنجام دەدات.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، پرۆسەی ئازادکردنی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی لە غەززەن، دەستیپێکردوەو کەتیبەکانی عیززەدین قەسامیش ناوی ئەو 20 بارمتە ئیسرائیلییەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ ئازادیان دەکات. خاچی سووریش دەڵێت، 7 بارمتەی ئیسرائیلیان رادەست کراوە.

کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی خاچی سوور گەیشتنە غەززە بۆ وەرگرتنی بارمتەکان لە حەماس کە ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن. حەماس ناوی 20 بارمتەی زیندووی ئاشکرا کردووە و ئەمڕۆ رادەستیان دەکاتەوە. ئیسرائیلیش دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئازادکردنی نزیکەی دوو هەزار بەندکراوی فەلەستینی.

بەرەبەیانى ئەمرۆ دووشەممە بزووتنەوەی ئیسلامی (حەماس) بەیاننامەیەکى بڵاوکردەو تیایدا دەڵێت: داگیرکەری نەیتوانی بە زۆر دیلەکانی ئازاد بکات و ناچار بوو ملکەچی مەرجەکانی بەرخۆدان و گرێبەستی ئاڵوگۆڕکردن بێت.

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕووو کە ئەوان ئێمە هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ بۆ پاراستنی دیلەکانی داگیرکەر لە کاتێکدا دوژمن قێزەونترین تاوان بەرامبەر بە زیندانییەکانمان ئەنجام دەدات.

هەر لەو بەیاننامەیەدا حەماس دەڵێن: پرسی زیندانیان تا ئەوکاتەی دوایین زیندانی ئازاد دەکرێت، لە پێشینەی کارەکانمان دەمێنێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار