نەتەوە یەکگرتووەکان تێچووی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرادەکات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



لە کاتێکدا شەقامەکانی کەرتی غەززە پڕن لە داروپەردوو و پاشماوەى ڕوخاوى خانوو بینا بەرزەکان،، لەگەڵ سەدان تەرم کە لە وێرانکارییەکاندا داپۆشراون، بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) تێچووی ئاوەدانکردنەوەی غەززەی بە ٧٠ ملیار دۆلار خەمڵاندووە.

هەر لەو ڕاپۆرتەى نەتەوەیەکگرتووەکاندا کە ئەمرۆ ڕۆژی سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە خەمڵاندنەکان ئاماژە بە بوونی لانیکەم ٥٥ ملیۆن تۆن داروپەردوو لە گەرەک و شوێنەجیاوازەکانى غەززە دەکەن.

بەڵام جەختی لەوەش کردەوە  هەر لەئێستاوە ئاماژەی زۆر باش هەیە سەبارەت بە دابینکردنی بودجە بۆ بوژانەوەی غەززە، لە وڵاتانی عەرەبی و هاوبەشە ئەوروپییەکان و ئەمریکاوە، لە کاتێکدا بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوونی کردەوە کە ئەم پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە دەتوانێت بۆ ماوەی دە ساڵ یان زیاتر درێژ بێتەوە.

لای خۆیەوە بەرپرسێکی فەلەستینی لە شارەوانی غەززە ئەوەى ئاشکراکردووە کە ئیسرائیل نزیکەی 95%ی بارهەڵگر و ئامێرە قورسەکانی ناو کەرتی غەززەى لەناوبردووە،  هەروەها باسى لەوەشکرد، 193 هەزار بینا بە تەواوی بەهۆی شەڕەوە وێران بوون , و 16 نەخۆشخانە ئێستا بە شێوەیەکی سنووردار کاردەکەن.

ئەمڕۆ پێنجەمین ڕۆژی ئاگربەستە، 735 ڕۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر شەڕی کەرتی غەززە، ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە، ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکانی میسر، تورکیا و قەتەر، واژۆی لەسەر ڕێککەوتننامەی غەززە کرد، کە بووە هۆی ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس و ئاڵوگۆڕکردنی سەرجەم بارمتەکان و زیندانییە فەڵەستینییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار