پەروین بوڵدان ڕێگەینەدا بێڕێزیی بەرانبەر ئۆجەلان بکرێت

5 كاتژمێر لەمەوپێش



تورهان چۆمەن لە پشکی ئیی پارتی، لە پەرلەمان قسەی کرد و بێڕێزیی بەرانبەر عەبدوڵا ئۆجەلان کرد، پەروین بوڵدان بەتوندیی دژی وەستایەوە و گوتی: "هیچ کەسێک ئەو مافەی نییە، بە هیچ جۆرێک بێڕێزییکردنی لەم جۆرە قبووڵ ناکەم".

جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان بەتوندی وەڵامی سەرۆکی فراکسیۆنی ئیی پارتی تورهان چۆمەزی دایەوە کە بێڕێزیی بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ کردبوو. پەروین بوڵدان گوتی: "ئەو وتانە ڕەتدەکەمەوە و کەس ئەو مافەی نییە بێڕێزیی لەو جۆرە بکات".

سەرۆکی فراکسیۆنی ئیی پارتی تورهان چۆمەز لە پەرلەمان قسەی کرد، تیشکی خستەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە "پشتگیرییکردنی ئەرێنی لە پرۆسەکە" و لەم ڕێگەیەوە پەروین بوڵدانی کردە ئامانج. تورهان چۆمەز ئاماژەی کرد بە هاتن و چوونی پەروین بوڵدان بۆ ئیمراڵی، لەمەشەوە پەروین بوڵدانی وەک گەیەنەری پەیامی ڕێبەر ئاپۆ وەسفکرد.

تورهان چۆمەز بێڕێزیی بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ کرد، پەروین بوڵدان دەستبەجێ ڕایگرت، پەروین بوڵدان جەختی کردەوە کە ئەم وتانە قبووڵ ناکات و ڕەتی دەکاتەوە، گوتی: "کەس مافی ئەوەی نییە بێڕێزیی لەو جۆرە بکات. هەرگیز ئەم بێڕێزییە قبووڵ ناکەم. ئێوە ناتوانن شتی وەها بڵێن. من گەر کارێ بکەم لەپێناو تورکیا دەیکەم".

پاش ئەم مشتومڕە، پەروین بوڵدان ١٥ خولەک ناوبڕی دا بە دانیشتنەکە.  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار