سبەینێ شەرع سەردانی مۆسکۆ دەکات

6 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوە تایبەتەکان ڕۆژی سێشەممە بە تەلەفزیۆنی سوریایان ڕاگەیاندووە، ئەحمەد شەرع سەرۆکى کاتى سوریا سبەی چوارشەممەبە سەردانێکی فەرمی گەشت دەکات بۆ ڕوسیاو لەفرۆکەخانەى مۆسکۆی پایتەخت پێشوازى لێدەکرێت.
هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزارى سەرچاوەیەکى فەرمى حکومەتى سوریاوە ئاشکرایکردووە، یەکێک لەتەوەرەکانى گفتوگۆى سەردانەکەى مۆسکۆ لەبارەى بەردەوامى و مانەوەى بنکەى دەریایی ڕوسیایە لەتەرتوس و بنکه ئاسمانییەکەى روسیایە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، شەرع بەشێوەیەکی فەرمی داوای ئەوەش دەکات کە ڕوسیا بەشار ئەسەد، سەرۆکى لەسەر کارلادراوى پێشووى سوریا دەکاتەوە، کە ئێستا بووەتە هاوپەیمانی ڕوسیاو لەو وڵاتە دەژى، ئامانجى ئەوەیە دواى ڕادەستکردنەوەى ڕووبەڕووی دادگایی بکاتەوە لەسەر ئەوەی کە بە تاوانی دژ بە سورییەکان کارى کردووەو تۆمەتبارى دەیان تاوانە.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پەیوەندی دۆستانەى لەگەڵ دیمەشق دەپارێزێت.
وەزیری دەرەوەى ڕوسیا ئاماژەی بەوەشکرد، دیمەشق داواکاریی خستوەتە ڕوو بۆ ڕاگرتنی دەستوەردانەکانی دەرەکی، لە کاتێکدا هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی سوریا ئامادەن بەبێ بانگهێشتی فەرمی لەلایەن حکومەتەوە.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بە ئەگەری تەواوکردنی پڕۆژە ئابوورییە هاوبەشەکان کرد کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، لە هەمان کاتدا بەپێی بارودۆخی نوێ ڕێکدەخرێن.
ئەم سەردانە چاوەڕوانکراوە دوای چەند کاتژمێرێک لە لێدوانەکانی شەرع دێت لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سی بی ئێسی ئەمریکی، کە تیایدا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی ڕێگەی یاسایی بەردەست بەکاردەهێنێت بۆ داوای لێپرسینەوە لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوو، بەبێ ئەوەی بچێتە ناو ململانێوە لەگەڵ ڕوسیا کە میوانداری دەکات.
لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، دادوەری لێکۆڵینەوەی دیمەشق تۆفیق ئەلعەلی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی بە غیابی دژی ئەسەد ڕاگەیاند، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ لێپێچینەوەی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی ڕێکخراوی پۆلیسی تاوانکاری نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل)ەوە.
