هەپەگە ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند

3 كاتژمێر لەمەوپێش
هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد کە ١٦ و ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و گوتی: "هاوڕێیانمان ناوی خۆیان لە مێژووی ئازادیدا نووسییەوە و بوونە نەمر."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) دەربارەی گەریلا شەهیدبووەکان ئەمەی گوت: "لە قۆناغێکدا کە تێکۆشانی ئازادیمان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گەیشتە لوتکە و داستانی تۆمارکرد، هاوڕێیانمان مەردان، جوودی، ئازاد و سەبری لە ١٦ و هاوڕێیانمان ماسیرۆ و ڕێزان لە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا لە ئەنجامی هێرشی دووژمن بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون و بوونە نەمر. هاوڕێیانمان مەردان، جوودی، ئازاد ،سەبری، ماسیرۆ و ڕێزان بەو بەهایەیی لە تێکۆشانی ئازادیمان زیادیان کرد، ناوی خۆی لە تێکۆشانی ئازادی گەلانماندا نووسییەوە. بەڕیزداری و پێزانینەوە یادیان دەکەینەوە.
میلیتانانی پێشەنگی گەلەکەمان مەردانی هاوڕێمان وڵاتپارێزی قوڵ و ڕەگداکوتاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی وەرگرت و هاتە چیا ئازادەکان. درووستی و سادەی و فیدایەتی لە کەسایەتی خۆییدا نواندەوە، لە سەخترین گۆڕەپانەکانی شەڕدا بە بوێری و هەڵوێستی خۆیەوە جەنگا. هەموو ئەرکەکانی بە شایستەییەوە جێبەجێ کرد و وەک ڕێچکەگری شەهید سمکۆ سەرهەڵدان، شەهید نووری یەکتا و شەهید ڕێزان جاویدلێر ئەندامی فەرماندەیی بوو و هیوای ئایندەی بەخشییەوە. هاوشێوەی تێکۆشانی بە شەهیدبوونیشی بۆ هەمیشە پێشەنگایەتی دەکردین.
جوودی هاوڕێمان بە دڵسۆزی بتەوەوە ڕەنجی لە پێناوی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دا. بۆ پەرەدان بە بەهای شەهیدانمان هەوڵدانی مەزنی بەڕێوەبرد. بە فیداکاری و کەسایەتییە سادەکەیەوە جێگەی خۆی لە دڵی هەموو هاوڕێیانیدا گرت. لە هەموو بوارێکدا بە جوانترین شێوە میلیتانێتی ئاپۆیی نواندەوە و تا کۆتایی ژیانی بە تێکۆشانی، میراتییەکی مەزنی بۆ جێهێشتین. یادکردنەوەی هاوڕی جوودی وەک مەشخەڵێکی نەکوژاوە ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوە.
ئازادی هاوڕێمان بە باوەڕی و فیداکارییی تەواوەتییەوە بەشداری تێکۆشانی ئازادیمان بوو، لە هەموو ژیانییدا پارێزگاری لەم هەڵوێستەی خۆی کرد؛ بە کەسایەتی بوێر و فیداکارییەوە هێزی بەخشییە تێکۆشانی ئازادیمان. بە خواستی ئازادییەوە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە خۆی گەیاند چیا و بە تێکۆشان و توڕییەوە لە دژی داگیرکاری ناوی خۆی لە تێکۆشانی ئازادیماندا نووسییەوە.
سەبری هاوڕێمان بە ئایدیایەکی مەزنەوە ژیانی گەریلایەتی دەسپێکرد و بووە هەڵگری تێکۆشانێکی بێ پچڕان. بە فیداکاری و بەشداری درووستییەوە جێگەی خۆی لە دڵی هاوڕێیانیدا گرت. لە هەموو بورێکدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کاری کرد و بووە میلتانێکی نموونی ئاپۆیی. هاڕێمان لە تێکۆشان و لێکۆڵینەوەیەکی ورددا بوو بۆئەوەی گورز لە سیاسەتەکانی لەناوبردن و نکۆڵی بدات کە لە دژی گەل و تەڤگەرمان سەپێنراوە. بە توانا سەربازی و پسۆرییەکەی کە لە بواری ئایدۆلۆژییدا بەدەستی هێنا، وەک میلیتانێکی پێشەنگ ڕۆڵی خۆی گێڕا.
ڕۆڵەی گەلی عەرەبمان و شۆڕشگێڕی ئەنتەرناسیۆنالیستی، هاوڕی ماسیرۆ لە ساتی بەشداربوونییەوە تا شەهیدبوونی بووە خاوەنی بەشداربوونێکی بەهێز و ڕێپێوانێکی بێ پچڕان. ماسیۆری هاوڕێمان باوەڕبوونی بەسەرکەوتن لە هەموو ژیانیدا نواندەوە و بووە میلیتانێکی ئاپۆیی نموونەیی. بە تێکۆشانی ئازادییەوە کە لە ڕۆژئاواوە بەشداربوو، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کە داستانی تێدا تۆمار دەکرێت، بەرفراوانتر کرد. بە تێکۆشانییە بووە پردی نێوان گەلان و ئامانجی بوو حەقیقەتی
ڕێبەرێتی ئاشنا بە هەموو گەلانی جیهان بکات. هاوڕێمان ماسیۆر ئەو ئامانج و هەڵوێستەی کە بە دڵنیاییەوە دەبێت زیندوو ڕاگیرێت، وەک ڕێنمانی بۆی جێهێشتین. بەڵێن دەدەین ببینە وەڵامی ئامانجەکانی هاوڕێمان.
ڕێزانی هاوڕێمان کە بە چاندی دێرینی وڵاتپارێزی بۆتان پەروەردە بووە، بە فیداکارییەکی مەزنەوە بۆ بەرگریکردن لە بەهاکانی ئازادی گەلەکەمان بەشداری هەموو کارێک بوو. لە بۆتان و شەنگال و چیا ئازادەکانی کوردستان بوو خاوەن تێکۆشانێکی بێهاوتا. هاورێمان بە بەشدارییە سادەیەکەی و دڵسۆزی هاوڕێتی ئاپۆییەوە لە دڵی هاوڕێیانیدا جێگەی خۆی گرت. لە هەموو بوارەکاندا بە رەنج و بەشداری مۆراڵداییەوە بەبێ کەموکووری ئەرکی میلیتانی ئاپۆیی جێبەجێ کرد. هاوڕێمان زیندوو ڕاگرتنی خەونی شەهیدامانی کرد بە ئامانجی خۆی و بە بوێری و ئەزموونی گەریلایەتیی و رۆحی فیداییەوە وەک گەریلایەکی سەرکەوتووی ئازادی بووە نموونەیەک بۆمان.
ڕۆڵە بوێرەکانی گەلی کورد و عەرەبمان هاوڕێیانمان مەردان، جوودی، ئازاد ،سەبری، ماسیرۆ و ڕێزان بە تێکۆشان و شەهیدبوونیانەوە گەلەکەمانیان گەیاندە ئایندەی ئازاد. سەرەخۆی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان و گەلانی کورد و عەرەبی وڵاتپارێزمان دەکەین.

