سەرۆک بارزانی و شاندی ئەنەکەسە پێشهاتەکانی سووریایان ئاڵوگۆڕ کرد

4 كاتژمێر لەمەوپێش
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى بارەگاى بارزانى: رۆژی چوارشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای (ئەنەکەسە) کرد کە پێکهاتبوو لە سکرتێری پارتە سیاسیەکانی ناو (ئەنەکەسە).
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی سوریا ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێرای ئاماژەدان بە دۆخی کورد لە سوریا جەختی لەسەر پێویستی یەکڕیزی لایەنە کوردەکانی سوریا کردەوە و هەروەها داواشی کرد لایەنە کوردییەکان بە ئاراستەی بەهێزترکردنی بنەماکانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و تەبایی بن لەگەڵ عەرەب و پێکهاتەکانی تری سوریا کار بکەن.

بابهتی پهیوهندیدار
