سێى مانگی داهاتوو یەکەم گەشتى تورکیا بۆ سلێمانى ئەنجامدەدرێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەمیدیاکانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستانى ڕاگەیاندووە هێڵی ئاسمانیی 'توركش ئێرلاین' سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی چالاككرد و یەكەم گەشتی ئەو هێڵە بۆ سلێمانی، ڕۆژی 3ـی مانگی داهاتوو دیاریكراوە.
ڕۆژى پێنج شەممەى ڕابردوو، (9ـی تشرینی یەکەمی 2025)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئەنقەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی کۆماری تورکیا کۆبووەوە، و لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی و لەسەر رەزامەندی و راسپاردەی ئەردۆغان ئابڵووقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگیرا.
دواتر لەڕاگەیەندراوێکیدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆککۆماری تورکیای کرد و رایگەیاند: "ئهم بڕياره له چوارچێوهى پهيوهندييه پتهوهكانى ههرێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه دڵنياين يارمهتيدهر و هاوكار دهبێت بۆ برهودانى زياتر به هاريكاريى هاوبهش و له بهرژهوهنديى ههردوولا و بهتايبهتى له بهرژهوهنديى هاووڵاتيانماندا له سنوورى سلێمانى دهبێت".
بۆ یەکەم جار تورکیا لە 3ـی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست، بە پاساوی زیادبوونی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنوورەکە. رووداوەکە دوای ئەوە هات کە رۆژی دووشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2025، تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە.

