عێراق دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان

4 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوە چوو، عێراق بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرا.

 

بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەم هەنگاوە باوەڕی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ڕۆڵی بنیاتنەر و هاوسەنگی عێراق لە پێشخستنی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا نیشان دەدات.

 

لە کۆبوونەوەکەدا عێراق لە کۆی گشتی ١٨٨ ئەندامی دەنگدەر ١٧٥ دەنگی بەدەستهێناوە.

 

عێراق پێشتر وەک ئەندامی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩ هەڵبژێردرا، لەم خولەشادا بۆ جارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار