ئۆجەلان:پێوەری هیوا هەنگاوێکە دەبێت دەوڵەت بیگرێتەبەر

2 ڕۆژ لەمەوپێش



میدیاکانى ڕؤژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، لەدواین سەردانى پارێزەراندا بۆ ئیمرالى، ئۆجەلان ڕایگەیاندووە پێوەری هیوا هەنگاوێکە دەبێت دەوڵەت بیگرێتەبەر، ئەمە بابەتێکە کاریگەری لەسەر هەزاران کەس دادەنێت. گرنگە نییە چۆن هەڵسەنگاندنی بۆ بکەیت، دەبێت لا ببرێت. دەبێت بە شێوەیەکی یاسایی ئەنجام بدرێت."

نووسینگەی یاسایی سەدە پەیوەست بە دیدارەکەی ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ کە لە ئیمراڵی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکە ئەنجامیدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بەم شێوەیەیە:

"لە ١٣ـی تشرینی یەکەمەی ٢٠٢٥دا لە گرتووخانەی دوورگەی ئیمراڵی وەک پارێزەر لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و موەکیلەکانی دیکەماندا دیدارمان ئەنجام دا. لە دیدارەکەدا دەربارەی هەلومەرجی موەکیلەکانمان و دۆخی یاساییان گفتوگۆمان کرد و زانیاریمان گۆڕییەوە. بەم بۆنەیەوە هەڵسەنگاندن و بۆچوونی لەسەر بونیاتنانی ئاشتی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەینەوە.

لە دیدارەکەدا دۆخی یاسایی بەڕێز ئۆجالان، لە چوارچێوەی 'مافی هیوا'ـی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بووە مژارێکی گرنگی قسەکانمان. وەک دەزانرێت کۆمیتەی وەزیران ئەنجوومەنی ئەورووپا دوای کۆتا دانیشتنی ١٥-١٧ـی ئەیلوول جارێکی دیکە داوای لە تورکیا کرد مافی هیوا بە گوێرە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بە شیوەیەکی یاسایی چارەسەر بکات.

لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێز ئۆجالان دەستنیشانی کرد پێوەری هیوا 'مافی هیوا' زۆر گرنگ و بنەڕەتییە. بەڕێز ئۆجالان لەوبارەیەوە ئەمەی گوت: " پێوەری هیوا هەنگاوێکە دەبێت دەوڵەت بیگرێتەبەر. ئەمە بابەتێکە کاریگەری لەسەر هەزاران کەس دادەنێت. گرنگە نییە چۆن هەڵسەنگاندنی بۆ بکەیت، دەبێت لا ببرێت. دەبێت بە شێوەیەکی یاسایی ئەنجام بدرێت. سیاسەت و دادپەروەیش پێویستی بەمەیە."، بەم شێوەیە پێویستی یاسایی خستەڕوو.

لە چوارچێوەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ٢٧ـی شوباتدا ڕایگەیاند دەبێت هەموو باوەڕ و مەزهەبەکان بتوانن بە شێوەیەکی ئازاد گوزارشت لە خۆیان بکەن، هەروەها هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە گوزارشت لە نەتەوەی خۆی بکات و بە شێوەیەکی ئازاد بژی. ئاماژەی بەوەشدا دەبێت کورد بە شێوەیەکی یەکگرتوو لە نێو یاسادا جێگەی بکرێتەوە و گوتی، 'ئەمە جەوهەری ئاشتییە'. جەختی لەوەشکردەوە تا ئێستا کورد لە یاسادا بە نەبوون هەژمار کراوە، لە دەرەوەی یاسا جێهێڵراون، بەڵام دەبێت ئیدی یاسای ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک بنیات بنرێت.

کاتێک دوورخستنەوەی لە یاسا و ڕاگرتنی فیکری و زیهنی هەڵسەنگاند، ئەمەی گوت، 'ژیان کاتێک ئازادبێت، مانادارە. پێشتریش ئەمەم گووتووە. ئەی ژیان یان بە ئازادانە ئەژیم، یان هیچ بە گرنگت نازانم. ئەمە درووشمی منە.

سەرنجەکانی بەڕێز ئۆجالان دەزانرێت کە دەیگوت، لە بناغەی پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان نایەکسانی ژن و پیاو هەیە. ئاماژەی بەوەشدا چارەسەری ئەم نایەکسانییە لەڕێگەی پراکتیزەکردنی ژیانی ئازادی ژن و فکری سۆسیالیستییەوە دەبێت. هەروەها ڕاشیگەیاند لە نزیکەوە چاودێری خەباتەکانی ژنۆلۆژی دەکات، زۆر بە بەهای دەیبینێت و سڵاوی تایبەتی خۆی بۆ هەموو ژنە زیندانییەکان نارد.

بانگهێشتی ئەو کەسانەی کرد کە دەیانەوێت لێی تێبگەن، بۆ قووڵکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەشداری پرۆسەکە بکەن. هەروەها جەختی لەوەشکردەوە کە کار بۆ ئازادی لە ڕووی بەرەپێشبردنەوە و جێبەجێکردنی پرۆسەکەوە گرنگە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار