پەرلەمانتارێکى دەم پارتى سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

6 كاتژمێر لەمەوپێش
لەڕاگەیەندراوێکیدا دەم پارتى، ڕایدەگەیەنێت دادگای سزا قورسەکانی ئاگری سزای ٦ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی بەسەر پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە دیاربەکر بەردان ئۆزتورک دەرکردووە.
دانیشتنی حوکمی ئەو دۆسیەیە، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان کە لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن داواکاری گشتیی ئاگری دەستیپێکردبوو، دادگای باڵای تاوانەکانی ئاگری بەڕێوەچوو.
بەپێى ڕاگەیەندراوەکە بەردان ئۆزتورک، پەرلەمانتاری پارتی دیموکرات بۆ دیاربەکر ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو، بەڵام پارێزەرەکەی ئامادەبوو.
ئەو دادگایەی کە بڕیارەکەی لەسەر دۆسیەکە دەرکرد، بە تۆمەتی "یارمەتیدانی ڕێکخراوێک"، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی دیموکرات، بەردان ئۆزتورک، بە ٤ ساڵ و ٦ مانگ زیندان و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوێک" ساڵ و ١٠ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
هاوکات سیری ساکیک پەرلەمانتاری دەم پارتى، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند: لە ئاگری سزای توندی 40، 30، 24 ساڵ بەسەر 16 هاوڕێماندا درا کە بوونەتە ویژدانی ئەم شارە، ساڵانێکە خەریکی سیاسەتی دیموکراسی بوون، هەمووان دەیانناسن و خۆشیان دەوێن و زۆربەیان بەساڵاچوو و نەخۆشن".
یەکێک لەوانە بەردان ئۆزتورک پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتە، ئەمانە کەسانێکن کە چەکیان هەڵنەگرتووە، کەسانێکن کە بە بیر و قسەی خۆیان شەڕیان کردووە.
دەشڵێت: ئایا بەم شێوەیە ئیرادەی پێکەوە ژیان و داهاتوویەکی هاوبەشمان بەدەست دەهێنین؟ لەلایەک قسەی ئاشتی و برایەتی و دەستووری نوێ بەرز دەکرێتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە سزای ئاوا توند دەدرێت بەو کەسانەی خەریکی سیاسەتن، چ تێگەیشتنێک لە دادپەروەری و لە چ ویژدانێکدا جێدەبێتەوە؟
