هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی چەکى گەیاندە ڕۆژئاواى کوردستان

5 كاتژمێر لەمەوپێش



بەپێى ڕاپۆرتێکى ماڵپەرى ڕوانگەى سوریی بۆ مافەکانى مرۆڤ، هێزەکانى هاوپەیمانان و ئەمریکا کاروانێکی سەربازیی، کە پێکهاتبوو لە ٢٠ بارهەڵگر لە هەرێمی کوردستانەوە گواسترایەوە بۆ بنکەی قەسرەک لە ڕۆژئاواى کوردستان( باکووری پارێزگای حەسەکە)، کاروانەکە کەرەستەی سەربازیی و لۆجیستیی و سووتەمەنیی لەخۆ گرتبوو.

گەیشتنی ئەم کاروانە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ بەهێزکردنی هەژموونی خۆی لە سووریا.

هاوکات لە دووڕۆژى ڕابردوودا هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە ڕێگەی فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکییەوە، چەکی بەرگریی ئاسمانی و مووشەک و سیستەمی ڕاداری پێشکەوتوو و کەرەستەی لۆجیستی لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە گواستەوە بۆ بنکەی قەسرەک لە باکووری حەسەکە، هەروەها دوو هەلیکۆپتەر و ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی یاوەریی ئەم فڕۆکە بارهەڵگرە بوون.

هێزەکانى سوریاى دیموکرات – هەسەدە بەشێکن لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش و ئەمریکا و هاوپەیمانان لەگەڵ گەیاندنى چەک و تەقەمەنى و پێویستى سەربازیدا بە هەسەدە، ئۆپراسیۆنى هاوبەش دژ بە داعش لە رؤژئاواى کوردستان ئەنجام دەدەن.

لەباکوور و رۆژهەڵاتى سووریا 11 بنکەى سەرەکى و چەند بنکەیەکى لاوەکیى ئەمریکا و هێزەکانى هاوپەیمانان جێگیرکراون.

هاوپەیمانان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا بە ٨٥ فڕۆکە، ٣٢١ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، چەک و کەرەستەی سەربازییان گواستووەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار