هاکان فیدان: دۆخی ئەمنی سوریا پرسی سەرەکی ئێمەیە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیری دەرەوەی توركیا جەخت دەکاتەوە،  دۆخی ئەمنی سوریا پرسی سەرەکی ئێمەیە و لە ئێستادا خەمی سەرەکی ئەوانە (تورکیا) پێشى وایە  هەموو شتێک کە لەوێ روودەدات راستەوخۆ کاریگەری لەسەر یەکپارچەیی خاکەکەمان و ئاسایشی هاووڵاتییانمان هەیە.
 
 لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی" Ülke TV"  توركی، ئەمڕۆ یەکشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: گەورەترین مەترسی ئێمە بەردەواميی فراوانخوازیی ئیسرائیلە لە سوریا،   لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ ئەمریکییەکان چووینە گفتوگۆوە بۆ ئەوەی ئیسرائیل ناچار بکەین دەستبەرداری ئەمو سیاسەتە مەترسیدارە بێت کە دەیەوێت وڵاتانی دراوسێ بە لاوازی و دابەشبویی بهێڵێتەوە.

ناوبراو لەبارەى  رێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان هێزەکانی سوریای دیموكرات و حکومەتی سوریا، دەڵێت: کشانەوەی دەستبەجێی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ناوچە عەرەبیەكان لەخۆدەگرێت، ئەمە لە پێشینەی کارەکانمانە،  ئەگەر هەیە چاوەڕوانی سەرهەڵدانی ململانێی زۆر مەترسیدار بکەین ئەگەر یەپەگە لە ناوچە عەرەبییەکان نەکشێتەوە.

وەزیرى دەرەوەى تورکیا هەر لەو چاوپێکەوتنەدا هێما بۆ ئەوەشدەکات کە چاوەڕێن و دەبینین هەندێک گفتوگۆ بەردەوامە، بەڵام هێشتا تەواو نەبوون،   پرسی تێکەڵکردنی چەکدارەکانیان لە سوپای سوریا لە گفتوگۆدایە.

هەروەها پێشى وایە کە دەبینین یەپەگە هەڵوێستێكی توندڕەوانە پیادە دەكات، ئەمە لە بەرژەوەندی ئەوان نییە، دووپاتى ئەوەشى کردەوە کە ئەگەر رێککەوتنەکە شکستی هێنا، ئێمە لەم بابەتەدا هاوکاری راستەوخۆ لەگەڵ سوریادا دەکەین.

 لەبارەی پرسی گواستنەوەی دەیرەزوریش بۆ حکومەتی سوریا تا ئێستا رێککەوتن نەكراوە،  پلانی ئەوە لە ئارادایە کە بەم نزیکانە کۆبونەوەی سێ قۆڵی ئەنجام بدرێت لە نێوان تورکیا و ئەمریکا و سوریا. وەزیرى دەرەوەى تورکیا واى وت.

هاکان فیدان دەشلێت: یەپەگە هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ دەستبەرداربون لەو ئەندامانەی مەترسی لەسەر ئاسایشی تورکیا دروست دەکەن، لە نمونەی چەکدارانی پەکەکە کە لە تورکیا، عێراق، یان ئێرانەوە هاتوون، هیچ گەرەنتییەکیان نەداوە بۆ نەهێشتنی تونێل، سیستەمی موشەکی، یان ئەو ئەندامانەی تورکیا دەکەنە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار