ئەحمەد سەحاف: کۆچبەرێکى کورد لە لیبیا گیانى لەدەستدا

3 كاتژمێر لەمەوپێش
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە تەڕابلوس، ئەحمەد سەحاف، ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، گیانلەدەستدانی کۆچبەرێکی عێراقی لە یەکێک لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە لیبیا ڕاگەیاند.
سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان لە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی لە دەوڵەتی لیبیا لە ڕۆژهەڵاتی پایتەختی تەڕابلوس، لە گیانلەدەستدانی کۆچبەرێکی عێراقی کورد بەناوی هۆگر ئاسۆ خدر، بەهۆی نۆرەی دڵەوە لەناو سەنتەری دەستبەسەرکردنەکەدا گیانی لەدەستداوە.
سەحاف ئاماژەی بەوەدا، باڵیۆزخانەی عێراق لە تەڕابلوس لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی قووڵی خۆی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات و داوا لە تەواوی خێزانەکان دەکات کە ڕێگە بە منداڵەکانیان نەدەن ڕێگەی کۆچی نایاسایی بگرنەبەر، چونکە ئەوە دەیانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی یاسایی و مەترسیی.
سەحاف گوتیشی: باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە تەڕابلوس پێشتر ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی (41) کۆچبەری تەواو کردووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو لیبیا، ئاماژەی بەوەدا: باڵیۆزخانەکە کاری بۆ دابینکردنی بلیتەکانی گەشت و گەڕاندنەوەی کۆچبەران بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
سەحاف ڕایگەیاند: باڵیۆزخانەی عێراق ژمارەی تەلەفۆنی تەرخان کردووە بۆ ئەوەی خێزانی کۆچبەران بتوانن لە سەلامەتی کوڕەکانیان دڵنیا ببنەوە.
