میدیا عێراقییه‌كان: قائانی به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته به‌غدا

3 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له باره‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو شەوى ڕابردوو گه‌یشته به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كان له به‌غدا چوارشەممە، ٢٢ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، بڵاویان كرده‌وه، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و بڕیار وایه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان كۆببێته‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی سێشه‌ممه، تۆمی پیگۆت، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی به‌وه كرد، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو و ڕوبیۆ و سوودانی باسیان لە هەوڵەکانیان بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنی بازرگانیی نێوانیان کردووەتەوە. هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە بۆنەی هەناردەکردنەوەی نەوت (نه‌وتی هەرێمی کوردستان)، لە بەندەری جەیهان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، کە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم سوود بە ئابووریی عێراق، تورکیا و ئەمەریکا دەگەیەنێت.
لە ڕاگەیەندراوکەدا هاتبوو: "لە پەیوەندییە تەلەفۆنەکەدا، مارکۆ ڕوبیۆ جەختی لە گرنگیی دەستبەجێی چەککردنی ئەو گرووپە چەکدارانە کردەوە، کە بوونەتە هۆی لاوازکردنی سەروەریی عێراق، هەڕەشە بۆ سەر ژیان و بازرگانی ئەمەریکی و عێراقییەکان، تاڵان‌کردنی سەرچاوە داراییەکان.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هه‌روه‌ها گوتبووی: وەزیری دەرەوە پابەندبوونی ئەمەریکای بۆ کارکردنی نزیک لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان وەک پاراستنی سەروەریی عێراق، پتەوکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان دووپات کردەوە.
