هێزەئەمنیەکانى عێراق چوونەتە خاکی سوریا و ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا

8 كاتژمێر لەمەوپێش



هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی سووریا، ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو خاکی سووریا ئەنجامدا  و چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکان بە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆماری عەرەبیی سووریا ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتیان لەنێو خاکی سووریا ئەنجامداوە.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، یەکێک لە مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە چووەتە خاکی سووریا و لەڕێگەی هەماهەنگی هاوبەشی مەیدانی و هەواڵگرییەوە، توانی دەست بەسەر 320 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرێت، ژمارەیەک تۆمەتباری داواکراوی نێودەوڵەتی دەستگیربکات کە بەشێکن لە تۆڕەکانی قاچاخچێتی سنووربەزێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ عێراق چەندین ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان واژۆ کردووە و جار جار ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ئەو ماددانە ئەنجام دەدەن، ماوەیەک لەمەوبەر "ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتی سەرکەوتوو لەگەڵ دەوڵەتی کوێتی دۆست" ئەنجامدا، جگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دیکە لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی دراوسێ، وەک بەشێک لە هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار