ناتانیاهۆ بوونی سوپاى توركیا لە غەززە بە هێڵی سور دەزانێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش



رۆژنامەی "ئیسرائیل هیۆم" ئاشكرایدەكات: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بوونی هێزەکانی تورکیا لە غەززە بە هێڵی سوور دەزانێت و دەیەوێت کۆمپانیا تورکییەکانیش لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە دووربخاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ناتانیاهۆ بە هێنانی تورکیا و قەتەر بۆ ناو غەززە تۆمەتباركرد.

رۆژنامە ئیسرائیلییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریکا هەوڵی رازیکردنی ئیسرائیل دەدات سەبارەت بە بەشداری تورکیا، جەی دی  ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کە بە سەردانێك گەیشتووەتە ئیسرائیل، لە لێدوانێكدا بە یاوەری ناتانیاهۆ، ستایشی تورکیای کرد و وتی، ئێمە فشار لەسەر ئیسرائیلییەکان ناکەین سەبارەت بەوەی کام هێزی بیانی دەهێنرێتە ئێرە، بەڵام دەبینین تورکەکان تا ئێستا رۆڵێکی بنیاتنەریان لەم ڕووەوە بینیوە، ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەوە.

لای خۆیەوە، نیامین ناتانیاهۆ، ئاماژەی بەوەدا، دژایەتی هەر رۆڵێکی هێزەکانی تورکیا لە کەرتی غەززە دەکات لە چوارچێوەی ئەرکی چاودێریکردنی ئاگربەست.

وتیشی: سیناریۆکانی رۆژی دواتری کۆتاییهێنانيان بە شەڕی غەززەیان تاوتوێ کردووە، لەنێویاندا ئەو لایەنانەی کە دەتوانن ئاسایش لەو ناوچەیە بچەسپێنن لەماوەی دوو ساڵدا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بیرۆکەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە غەززە، ناتانیاهۆ وتی: بۆچونێکی رەهام لەسەر ئەوە هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار