گەریلاکانى قەندیل هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی دەنێن
6 كاتژمێر لەمەوپێش
بەپێی زانیارییەکان، بڕیار وایە سبەینێ گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنێن.
لەو بارەیەوە گەریلاکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکەنەوە.
ڕۆژی ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥، بەڕێز عەبدولا ئۆجەلان بانگەوازێکی مێژوویی بە ناونیشانی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کرد، پاشان لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازییەدا، پەکەکە لە ٥ بۆ ٧ـی ئایار، کۆنگرەی ١٢ـیەمینی خۆی ئەنجام دا و چەندین بڕیاری گرنگی بۆ ڕەخساندنی زەمینەی پرۆسەی ئاشتی پراکتیزە کرد.
هەروەها لە ١١ـی تەممووز، گرووپێکی ٣٠ کەسی گەریلا بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات، وەک نیشاندانی نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە مەراسێمێکی سیمبولیکدا لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی، چەکەکانیان سووتاند.
