تەڤگەری ئازادی: دەستمان بەکشانەوەی هێزەکانمان کرد لەناوچە سنورییەکانی تورکیا
3 كاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی دەڵێت: ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له توركیا كە له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و زه‌مینه له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو، راشیدەگەیەنێت: كشانه‌وه‌كه له ناوچه سنورییه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت.
بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنورسیدا لە بناری قەندیل، هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی عەبدوڵا ئۆجەلان و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە راگەیاندو، بەیاننامەی هەنگاوە لەلایەن سەبری ئۆك ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە و هەروەها بێژین دەرسیم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هەرێمی یەژاستاری سەرحەد، دەڤرین پالو فەرماندەی فەرمانداری هەپەگە بە بەشداری ٢٥ گەریلا خوێندرایەوە.
دەقی بەیاننامەکە بەمشێوەیەیە:
بۆ ڕای گشتیی
دوای گه‌یشتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاستی مه‌ترسی زۆر جدی له‌سه‌ر ئایندهی كورد و توركیا، ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر بانگهوازییهكانی سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی مەهەپە ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و پاشان ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستی پێكرد و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كه به بانگه‌وازی “ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک”ـی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ـدا به ناسنامه‌ی خۆی گه‌یشت، به قۆناخێكی تا دواڕاده گرنگ و هه‌ستیاردا ده‌گوزه‌رێت.
ئێمه‌ی لایه‌نی كورد له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا له‌سه‌ر بنچینه‌ی بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک هه‌نگاوی گه‌وره‌ی مێژووییمان نا. دوابه‌دوای بانگهوازییهكه و له ڕۆژی ١ـی ئاداردا به ئامانجی به‌رقه‌راركردنی زه‌مینه‌یه‌كی ئارام و ئاسووده بۆ گفتوگۆكردن ئاگربه‌ستمان ڕاگه‌یاند. ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان به ڕێبازی گونجاو ئاراسته‌ی نیشاندا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پەکەکە له ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا، ١٢ـیەمین كۆنگره‌ی خۆی سازدا و بڕیارماندا به كۆتاییهێنان به هه‌بوونی ڕێكخراوه‌یی پەکەکە و ستراتیژییه‌تی تێكۆشانی چه‌كداری و ئه‌و بڕیاره‌شمان له‌سه‌ر زیاد كرد كه ته‌نیا به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆیانه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌توانرێت پراكتیزه بكرێن. دوای دوو مانگ و له ١١ـی ته‌مووزدا، دوای بانگه‌وازی به‌دیمه‌نی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان گرووپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک کە له ٣٠ كه‌س پێكهاتبوو و به پێشه‌نگایه‌تی هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کەجەکە به‌سێ هۆزات، له مه‌راسیمێكدا چه‌كه‌كانیان سووتاند و به ڕوونی و كرداریی هه‌ڵوێست و به بڕیارداریمانەوە له كۆتاییهێنان به تێكۆشانی چه‌كداری سه‌لماند.
ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییانه‌ی لایه‌نی كورد كه به پێشه‌نگایه‌تی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و پەکەکە ئه‌نجامی دان، كاریگه‌رییه‌كی قوڵی له كه‌شوهه‌وای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا كرد و گیان و ئیراده‌یه‌كی نوێی له بواری ئاشتی و دیموكراتیزهبووندا خسته‌ڕوو. ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه و فیداكارانهیهی كورد كه هه‌میشه لایه‌نگری ئاشتی و دیموكراسی و ئازادیی بووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیاش پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ناتهواوهكانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به ئامانجی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ختانه‌ی به‌رۆكی كورد و توركیای گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بناخه‌ی ژیانی ئازادی، دیموكراتیک و برایه‌تی سه‌ده‌ی داهاتوو دابنرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به قۆناخی دووه‌م بگه‌یه‌ندرێت، له هه‌وڵی هه‌نگاوی نوێی كردارییدایه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ و به ده‌ستووری ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و زه‌مینه له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو. كشانه‌وه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت و به‌شێك له‌و گرووپانه‌ی گه‌یشتوون به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ئێستاكه لێره ئاماده‌ن و به‌شدارن له‌م کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا. هاوكات له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی ناوچه سنوورییهكانیشدا كه ئه‌گه‌ری پێكدانان و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویان له‌سه‌ره، ڕێوشوێنی هاوشێوه و سازهندانه گیراونه‌ته‌به‌ر.
بێگومان پراكتیك ده‌بێته نیشانده‌ری ئاستی كاریگه‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه كردارییانهشمان جارێكی تر بهبڕیاربوون و هه‌ڵوێستی ڕوونمان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ ده‌سه‌لمێنێت.
زۆر ڕوون و ئاشكرایه كه ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ـوە و بهبڕیاریشین له جێبه‌جێكردنی دا. به‌ڵام بۆ جێبهجێكردنییان پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌نگاوه یاسایی و سیاسییانه‌ی پرۆسه‌كه بنرێن كه مه‌رجی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ـی پەکەکە بوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته یاسای ڕاگوزەری تایبه‌ت به پەکەکە به بنچینه وه‌ربگیردرێت و بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌تی دیموكراتییانهش ده‌ستبه‌جێ یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتی ده‌ربكرێن.
بانگهوازییهكهمان بۆ تێكڕای گه‌له‌كه‌مانه به‌تایبه‌تیش ژنان و گه‌نجان. ڕۆژ؛ ڕۆژی چاوه‌ڕوانیكردن نییه، ڕۆژی تێكۆشانی ڕێكخراوهییه بۆ به‌دیهێنانی ژیانی ئازادی و دیموكراسی. هه‌ر بۆیه هه‌ر كه‌سێك خۆی له‌م ژیانه‌دا ده‌بینێته‌وه پێویسته له ئاستی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریدا بۆ سه‌ركه‌وتنی “پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی” تێبكۆشێت.
مانیفێستی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
