ئیسرائیل ژمارهیهك سهركردهى باڵاى لوبنانى كوشت
6 كاتژمێر لەمەوپێش
میدیاى فهرمیى ئیسرائیل ئاشكرایكرد، سوپاى وڵاتهكهى لە 24 کاتژمێری ڕابردودا ژمارهیهك هێرشی یهك لهدواى یهكى ئەنجامداوهو بههۆیهوه سەرکردە دیارەکانی حزبوڵڵای لەلوبنان کردوەتە ئامانج.
باس لهوهشكراوه، لەدوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لەمانگی 11ی ساڵی ڕابردوەوە، سوپای ئیسرائیل دەستی لەهێرشکردنەسەر ئامانجەکانی حزبوڵڵاو کادیرەکانی هەڵنەگرتوەو لەهێرشەکانی بۆسەر باشوری لوبنان بەردەوامە.
کەناڵی 14ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، بەشی هەواڵگریی بەوردی چاودێریی گۆڕانکارییەکانی لوبنان دەکاتو ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامدەبن، تائەوکاتەی حزبوڵڵا هەڕەشە لەسنوری باکورو هاوڵاتییانی ئیسرائیل بکات.
کەناڵە ئیسرائیلیهكه نوسیویهتى، "لەماوەی ڕابردودا چوار کردەی جیاوازی سهربازیى لەچوار شوێنی جیاواز لەناو لوبنان ئەنجامدراون، کە بونەتە هۆی کوژرانی پێنج چەکداری حزبوڵڵا، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵێکدایە بۆ ڕێگریکردن لەدوبارە بونیادنانەوەی توانا سەربازییەکانی حزبوڵڵا لەباشور".
ههروهك ئهوهش ئاشكراكراوه، "دیارترین ئەوکەسانەی کوژران بریتین لهزەین ئەلعابدین حوسێن فەتونی، كه سەرکردەی یەکەی دژە زرێپۆش بوه لەهێزی ڕەزوانی سەر بەحزبوڵڵا، محەممەد ئەکرەم عەرەبیە یەکێک لەسەرکردەکانی هێزی تایبەتی ڕەزوان".
لهو ڕوهشهوه ئیسرائیل باسى لهوهكردوه، "عەرەبییە هەوڵی زۆری بۆ دوبارە نۆژەنکردنەوەی تواناکانی شەڕکردنی حزبوڵڵاداوەو بەشداریی لەهەوڵی چاککردنەوەی ژێرخانەکەیدا کردوە، لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لەناوچەی قلیعە لەباشوری لوبنان کوژرا".
ئهوهش باسكراوه، "عەبد مەحمود ئەلسەید-یش كوژراوه لەناوچەی ناقورە، کە لەهەفتەکانی ڕابردودا ناوەندێکی سەرەکی چالاکییەکانی حزبوڵڵا بوە، عەلی حوسێن موسەوی، لەبیقاع کوژراوهو تۆمەتباره بەوەی قاچاخچی چەک بوە لەحزبوڵڵاو بازرگانی چەکو قاچاخچی کەرەستەی شەڕ بوە لەڕیزەکانی حزبوڵڵادا، تێوەگلاوە لەکڕینی چەکو گواستنەوەیان لەسوریاوە بۆ لوبنانو ڕۆڵێکی گرنگی هەبوە لەکارەکانی بونیادنانەوەو چەکدارکردنی حزبوڵڵادا".
