ئاڵدار خەلیل: هەموو ڕێگاکان دەچنەوە ئیمراڵی

3 كاتژمێر لەمەوپێش



لە یەکەم کۆنفرانسی کۆمۆنەکانی کانتۆنی جزیر کە لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیری  باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  بەڕێوە دەچێت، دوای هەڵبژاردنی نوێنەرەکان، ڕۆانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە کۆمونەکان بە زمانی کوردی و عەرەبی خوێندرایەوە .

لە کۆنفرانسەکەدا کە لە هۆڵی پارکی ئازادی قامیشلۆ بەڕێوەچوو ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بارودۆخی سیاسیی ناوچەکەی هەڵسەنگاند.

ئاڵدار خەلیل بە ئاماژەدان بەوەی کە سیستەمی ئێستا دژی ژیانی ئاساییە، گوتی: " ئەگەر ئەم راستیانە نەبینین لە بارودۆخی ئێستا و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تێناگەین. ١٠٠ ساڵ پێش نەخشەی ناوچەکەیان دیاری کرد. لە ئەنجامدا ناکۆکی و ململانێ کەوتە نێوان گەلان و تا ڕۆژی ئەمڕۆ ململانێەکان بەردەوامن، هەروەها ئەوان ململانێکانی غەززە و سووریا قوڵتر دەکەنەوە. ئێمەش لە نێوان ئەم ململانێانەدا شەڕ ئەزمون دەکەین، ئێمە ٥٠ ساڵە لە نێو شەڕداین. کاتێک جۆلانی لە دیمەشق دانرا گروپە چەتەکانیش هێرشیان کردە سەرئێمە چونکە وتیان ئێوەش وەک ئێمە دەبن. دواتر رێبەر ئاپۆ دەستێوەردانی کرد. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "من دەبینم بارودۆخی ناوچەکە بەرەو خراپتر دەڕوات" راگەیەندراوەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ وەستاندنی شەڕ لە بەنداوی تشرین کاریگەری لەسەر پلانە نێونەتەوەییەکانیش دانا.

 ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بە دۆخی تورکیا کرد و گوتی: "ئێستا دەیانەوێت دەستوەردان لە دۆخی تورکیا بکەن. ڕێبەر ئاپۆ هەموو ئەمانەی بەراوەرد کردووە. بۆ ئەوەش دەبێت دەستووری بنەڕەتی تورکیا بگۆڕدرێت، ئێمە بەساڵانە شەڕ دەکەین و هەبوونی خۆمان سەلماندووە. دەوڵەتی تورکیا ناچار بوو لە کۆتایید بڵێت کورد بوونی هەیە."

ئاڵدار خەلیل جەختی لە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری دێموکراتیک کردەوە و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ ٢٠ساڵ لەمەوبەر هەوڵی بەدەستهێنانی چارەسەرەی دا. بەڵام لەو کاتەدا دەسەڵاتدارانی تورک ئەو تێگەیشتن و درکەیان نەبوو کە بتوانن لێی تێبگەن، ئێستا تێدەگەن ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت شەڕ و بارودۆخی تورکیا بگۆڕێت، گۆڕانکاریە بنەڕەتیەکان له تورکیا کاریگەری له سەر سووریاش دەکەن، ئێمە  ئەمڕۆ له گەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق بۆ دامەزراندنی سووریایەکی نوێ دانوستان دەکەین، بەڵام ئەوان دەستپێشخەری ناکەن خۆیان لە گۆشەیەکدا قەتیس کردووە، لەکاتێکدا ئێمە بە ساڵانە ئەو بەربەستانەمان شکاندووە. لەبەر ئەوە دەوڵەتی تورک بەشداری ناکەن. بەبێ بڕیاری تورکیا ناتوانن هیچ هەنگاوێک بنێن، بوێری ئەوەیان نییە کە هەڵوێست وەربگرن. لە ئێستادا پرسی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عەفرین و سەرێکانی و گیرسپی لە رۆژەڤدایە بەڵام هەنگاو نانێن. هەروەها شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە له ژێر گەمارۆدایە،  بۆیە هەموو کێشەکانی ئێرە پەیوەندییان بە دیموکراتیکبوونی تورکیاوە هەیە. یانێ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە ئیمراڵی."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار