سبەینێ شاندی دەم پارتى لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



بڕیار وایە کاتژمێر ٠٥:٣٠ـی ئێوارەی سبەینێ، شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری دەوڵەتی تورک کۆببنەوە.

دوای داخستنی لە ٢٨ـی ئەم مانگە، کاتی کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری دەوڵەتی تورک دیارییکرا.

شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە بۆ کۆبوونەوەکەی سبەینێ ئامادە دەبن، پێکدێن لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار.
شاندەکە سبەی کاتژمێر ٠٥:٣٠ـی ئێوارەی سبەینێ لە کۆشکی سەرۆککۆماریی (بەشتەپە) لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبنەوە.

بڕیار وابوو، لە ٢٨ـی ئەم مانگە شاندەکە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوایەتەوە، بەڵام کاتەکەی دواخرا.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای هەنگاوە مێژووییەکەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی دێت کە بۆ قۆناغی دووەمی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک نایان، بەشێک لە هێزەکانیان لەو ناوچانەی کە مەترسی پێکدادانیان هەیە کشاندەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار