هەسەدە ناوی ژمارەیەک فەرماندەی ڕادەستی ئەمریکا دەکات بۆ چوونە ناو سوپای دیمشق

6 كاتژمێر لەمەوپێش



هێزەکانی سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ناوی ۷٠ بەرپرسی باڵای سەربازی و تەواوی سێ فیرقەی سەربازی بۆ هەریەکە لە فیرقەی دێرەزور و  فیرقەی حەسەکە و فیرقەی ڕەققە و هەر سێ لیوا تایبەتیەکەی هەسەدەش و هێزەکانی ناوخۆی ڕادەستی هێزەکانی ئەمەریکا کردوە بۆ ئەوەی تێکەڵی سوپای سووریا بکرێن.  

هێزەکانى ئەمریکاش ئەو ناوانەیان گەیاندیانە بەرپرسانی هەر دوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی دیمەشق، بەڕادەستکردنی ئەو ناوانە دیمەشق ناچار دەکرێ دان بەو هێزانەدا بنێ کە سەرجەمیان هەڵگری جنسیەی سورین.

لە ئێستادا چاوەڕێ دەکرێ کە شەڕع ناچار بکرێ و دان بە بوونی ئەو هێزانە دابنێ و لە ڕیزی سوپا و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتەکەی جێیان بۆ بکاتەوە.
 
ئەگەر ئەم هەنگاوە سەربگرێت، لێرە بەدواوە  ناوی هەسەدە نامێنێ و هێزەکانیان لە پاڵ ئاڵا زەردەکە، ئاڵای دەوڵەتی سوریاش لە سەر سینگیان دەدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار