ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم: فرۆشتنی کارتی دەنگدان حەرامە
5 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لە نوێترین فەتوادا، فرۆشتنی کارتی دەنگدان بە ناشەرعی ناو دەبات.
عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: فرۆشتنی کارتی دەنگدان و دەنگی ده‌نگده‌ران ده‌بێته هۆی تێكدانی پرۆسەی دەنگدان و بۆیه ئه‌نجوومه‌نی باڵای فەتوا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانییه‌وه، فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان به حه‌رام ده‌زانێت و ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ده‌ست دێت حه‌رامه.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ده‌نگدان ئه‌مانه‌تە و له ئه‌ستۆی هاووڵاتیاندایە و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان غه‌ش و خیانه‌ته له گه‌ڵ و وڵات و سامانی گشتیی، خراپ به‌كارهێنانی مافێكی شه‌رعی و یاساییه و هاوكاریكردنه بۆ ته‌زویركردن و گه‌یشتنی كه‌سانی ناشایسته و خراپ بۆ په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
باسی لەوەش کرد، لە ڕووی یاساییەوە بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت، هەر لەم سۆنگەیەوە ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بە ناشەرعی زانیوە.
دەقی فەتوای ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە:
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له عیراق و كوردستان، ئه‌نجوومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له ڕێككه‌وتی 21/10/2025 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
ئاشكرایه مه‌به‌ست له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشخستنی وڵات و گۆڕانكاری و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه، به‌ڵام فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان و ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی مه‌به‌سته باڵاكانی ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه، بۆیه ئه‌نجوومه‌ن به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان به حه‌رام ده‌زانێت و ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ده‌ست دێت حه‌رامه، بۆیه پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك موسڵمانان لێی دوور بكه‌ونه‌وه له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1. ده‌نگدان ئه‌مانه‌تێكه له ئه‌ستۆی هاووڵاتییان و به‌زایه‌دانی ئه‌و ئه‌مانه‌ته و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان غه‌ش و خیانه‌ته له گه‌ل و وڵات و سامانی گشتی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا) (سورة النسا‌ء: 58) ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : (إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْخَائِنِينَ) (سورة الأنفال : 58).
2. خراپ به‌كارهێنانی مافێكی شه‌رعی و یاساییه و هاوكاریكردنه بۆ ته‌زویركردن و گه‌یشتنی كه‌سانی ناشایسته و خراپ بۆ په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
3. له ڕووی یاساییشه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه و، یاسا ئه‌و كاره‌ی به تاوان هه‌ژمار كردووه.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
29/ربیع الثانی/1447هـ= 21/10/2025م= 29/ ڕه‌زبه‌ر/ 2725ك
