محەممەد حەلبوسی: پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سووننە یەكلایان دەكاتەوە

17 كاتژمێر لەمەوپێش



محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، لە کۆبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە نەفەسێکی نەتەوەیی و تائیفی زبر قسە دەکات و دەڵێت: " تەنیا عەرەبی سوننە بڕیار دەدەن کام پۆست هەڵدەبژێرن، سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی پەرلەمان ".

حەلبووسی لە بەردەم کۆبوونەوە جەماوەرییەکەیدا ڕایگەیاند: عەرەبی سوننە دوای ئەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران دەدەنە عەرەبی شیعە مەزهەب، پۆستی سەرۆککۆمار یان سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانیان یەکلادەکەنەوە، ئەمەش دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرکردایەتیی کۆمەڵگەی سوننە نەک تەنیا لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسی سوننە.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 11-11-2025 بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو هەلبژاردنەش 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن. 

حەلبووسی ئاماژەی بەوەدا، خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار یان سەرۆکی پەرلەمان پێشکەش دەکات و دەبێتە سەرۆکی داهاتووی یەکێک لەم دوو پۆستە، هاوکات پەیامێکی ئاڕاستەی نەیارەکانی خۆی لە عەرەبی سوننە کرد و وتی: " ئەوان لە ڕیزی دواوەی ئەو شوێنە دەبن کە من سەرۆکایەتیی دەکەم، دەنگیان کەم دەبێتەوە و بەپێی قەبارەی خۆشیان ڕێگەیان پێدەدەم قسە بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار