سبەینێ هاكان فیدان سەردانی عێراق دەکات

20 كاتژمێر لەمەوپێش



بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق "وەزیری دەرەوەی تورکیا سبەی یەکشەممە 2025-11-2، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغداد و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت."

ئەو سەردانەی فیدان لە کاتێکدایە، ڕۆژی 26-10-2025، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی حەشدی شەعبی، لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەسەر دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش کرایەوە. 

چاوەڕوان دەکرێت هەردوولا تاوتوێی گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانە بکەن کە لە ماوەی ڕابردوودا بەدیهاتوون لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا و ناوچەکە.

پێش سەردانەکەی فەیاز بۆ ئەنقەرە، ڕۆژی 2025-10-10، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا. تێیدا پرسی ئاو و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولا تاوتوێ کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار