مارك ساڤایا: من لەسەر كارەكەمم لەعێراق
14 كاتژمێر لەمەوپێش
مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، لە تازەترین پۆستیدا لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: لە سایەی سەرکردایەتی ژیرانەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، عێراق ئێستا گەڕاوەتەوە، من لەسەر كارەكەم... با جارێکی تر عێراق مەزن بکەینەوە!.
ساڤایا پێشتر لە یەكەم بەیاننامەی فەرمیدا رایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە روونی رایگەیاندووە، هیچ شوێنێک بۆ ئەو گروپە چەکدارانە نییە کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کار دەکەن، بەرژەوەندییەكانی عێراق و ناوچەکه به گشتی بە نده بەوەی عێراق خاوەن سەروەری تەواوی خۆی بێت، دوور لە دەستوەردانی دەرەكی خراپ، له نێویاندا، ئێران و بریکاره کانی.
یەکشەممەى ڕابردوتر، ٢٠ى ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا 'مارک ساڤایا'ـی وەکو نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دەستنیشانکرد، کە بازرگانێکی ویلایەتی میشیگنە و لە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا سەرپەرشتیی تیمی بانگەشەی ترەمپی لەو ویلایەتە دەکرد.
مارک ساڤایا، بازرگانێکی خەڵکی ویلایەتی میشیگنە و بە کارەکانی لە پیشەسازیی "کێنەبس"دا بەناوبانگە، کە جۆرە گیایەکە لە بواری پیشەسازیی دەرمانیشدا سوودی لێ دەبینرێت.
مارک ساڤایا یەکێکە لەو کەسانەی رۆڵێکی کاریگەری لە ئازادکردنی ئیلیزابێس تسورکۆڤدا هەبووە. ئەو بارمتەیەکی ئیسرائیلی بوو کە 9ی ئەیلوولی ئەم ساڵ دوای چەند ساڵێک لە بارمتەبوونی لەلای گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئازاد کرا.
دانانی مارک وەکو نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق، لە بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکادا ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە، ئەوەش بەهۆی ڕابردووی بازرگانیی پێشووی و نەبوونی ئەزموونی پێشووتری لە بواری دیپلۆماسیدا.
