هەسەدە: هێرشێکی چەکداریمان لە دێرەزوور تێکشکاند

6 كاتژمێر لەمەوپێش



ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند، ژمارەیەک چەکدار بە چەکی ئاڕ پی جی هێرشێکی تیرۆریستی و ترسنۆکانەیان کردووەتە سەر بازگەیەکی هێزەکانیان لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، بەڵام شەڕڤانەکانی قەسەدە، هێرشەکانیان تێکشکاندووە.

هەسەدە جەختی کردەوە کە چەکدارەکان بە ئاڕ پی جی هێرشیان کردووە بەڵام شەڕڤانەکانیان دەستبەجێ وەڵامی چەتەکانیان دایەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند، هیچ شەڕڤانێکیان بریندار نەبووە. دەڵێت: "لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی بەهێزی شەڕڤانەکانمان، چەکدارەکان هەڵهاتوون، هێزەکانمان شوێنیان کەوتن و هەرێمەکەیان پاککردەوە، ئاسایش و ئارامییان بۆ هەرێمەکە گەڕاندەوە.

هێزەکانمان دووپاتی دەکەنەوە، بەرانبەر هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش و ئاشتیی هاووڵاتیان، بێ دوودڵی وەڵامی بەهێزیان دەبێت. بڵاوبوونەوە و ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانمان لە هەرێمەکە بەردەوام دەبێت، ئەمە ئەرکی ئێمەیە بۆ پاراستنی خەڵکی هەرێمەکە و ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانە کاریگەرییان لەسەر هەوڵەکانمان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی ناوخۆیی و بەرەوپێشبردنی ئاسایشی هەرێمەکە نابێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار