عەلی خامنەیی: مەرجی ئێران بۆ ئەمەریکا، وازهێنانە لە ئیسرائیل

6 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند تاران تەنیا لە دەرفەتێکدا بیر لە هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمەریکا دەکاتەوە کە سیاسەتی خۆی لە ناوچەکەدا بگۆڕێت و واز لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل بهێنێت.

دووشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2025، عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوتی: ئەگەر ئەمەریکا بە تەواوی واز لە پشتیوانی ئیسرائیل بهێنێت و سەربازەکانی لەم ناوچەیە بکشێننەوە و دەست لە دەستتێوەردان لەم ناوچەیە هەڵبگرن، ئەو کاتە دەکرێت بیر دەستپێکردنی هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بکەنەوە.

خامنەیی دەشڵێت: ئەمەریکا جگە لە ملکەچبوون لایەنی بەرانبەر هیچی قبووڵ نییە، ئەمەش پێشتر لە سەرۆکەکانی پێشووتری ئەمەریکا هەست پێکراوە، بەڵام ئەم سەرۆکەیان بە ئاشکرا ئەوی پیشان داوە.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر وڵات بەهێز بێت و دوژمنەکەی هەست بەوە باکات کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم وڵاتە بەهێزە سوودی نابێت بەڵکوو زیانی دەبێت، ئەمە وڵات بەهێزتر دەکات.

دوێنێ یەکشەممە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاندبوو، تاران بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ واشنتن لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی "ئامادەیە، بەڵام و هەر گفتوگۆیەک لەسەر تواناکانی مووشەکی ڕەت دەکەینەوە.

هەروەها گوتی، گفتوگۆکان دەکرێت دەست پێ بکەنەوە "هەر کاتێک ئەمەریکییەکان ئامادەبن بۆ دانوستان لەسەر بنەمای یەکسان و بەرژەوەندی هاوبەش. دیارە ئەوان پەلەیان نییە. ئێمەش پەلەمان نییە.

بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە 28ـی ئاب پرۆسەی میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەر ئێران (سناپباک)یان چالاک کردەوە و 30 ڕۆژ مۆڵەتییان دایە ئەو وڵاتە پابەندبوونی خۆی دووپات بکاتەوە، ئەوان تارانیان بەوە تۆمەتبار کرد کە پابەندیی ڕێککەوتنی 2015ـی لەگەڵ نەبووە کە ئامانج لێی ڕێگریکردن بوو لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئێران ئەمە ڕەت دەکاتەوە.

ڕۆژی 22ـی حوزەیران 2025، ئەمەریکا سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێرانی بە ئامانج گرت کە بریتی بوون لە، وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی فۆردۆ، دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز و ناوەندیی تەکنۆلۆژیای ئەسفەهان لەژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار