دەوڵەت باخچەلی: ئازادکردنی دەمیرتاش مایەی خێرە بۆ تورکیا

5 كاتژمێر لەمەوپێش



دەوڵەت باخچەلی کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لەنێو تورکیا بە "هەنگاوێکی گرنگ" و دەڵێت، "دەبێت پەرلەمانتاران بچنە ئیمراڵی و گوێ لە ئۆجەلان بگرن."
 
ئەمڕۆ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لە چوارچێوەی قسەکردنیدا لە کۆبوونەوەی ئاسایی پارتەکەیدا، دانی بەوەدا نا کە دۆخی ناوچەکە مەترسیدارە، وتیشی عەبدوڵڵا ئۆجالان تا ئێستا بەڵێنەکانی خۆی بردوەتە سەر، وتیشی دەبێت پەرلەمانتاران بچنە ئیمراڵی و گوێ لە عەبدوڵڵا ئۆجالان بگرن و بەقسەی بکەن.

دەوڵەت باخچەلی دانینا بە هەبوونی هەڕەشە بۆسەر تورکیا و ئاماژەی بەوەدا ئۆجالان بەڵێنەکانی بردوەتە سەر و مەهەپەش ئامادەی چوونە ئیمراڵییە و دەبێت پەرلەمانتارانیش گوێی لێبگرن. ئاماژەی بوەشداوە، مەهەپەش ئامادەیە بچێتە ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجالان بکەوێت.

لەبارەی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشیشەوە وتی، ئازادکردنی دەمیرتاش دەبێتە مایەی خێر بۆ تورکیا. دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە وتی ناوچەکە لەبەردەم هەڵوەشاندنەوە و گۆڕانکارییدایە و ئاماژەی بەوەدا ئێستا ناوچەکە لە چەند شەڕێکی گەورەدایە و نەخۆشییەکانی سیستم تا دێت زیاد دەکات.

دەوڵەت باخچەلی وتیشی ئەوان وەک پارتی مەهەپە ڕۆڵیان هەبووە لە قۆناغی گرنگی ئێستای تورکیادا و پێشکەوتنی گرنگیش لە پرسی ئاشتیی و پاراستنی تورکیادا بەدیهاتوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار