جەهەپە: ئەوانەی شانازییان بە سزادانی دەمیرتاشەوە دەكرد دەبێت داوای لێبوردن بكەن
3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا (جەهەپە) لە کۆبونەوەی گروپی پەرلەمانیی حزبەكەبدا رایگەیاند: داواکارییەک بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش پێشکەش کراوە، دەوڵەت باخچەلیش ئاماژە بەوەدەكات، ئازادکردنی دەبێتە مایەی خێرو سودی بۆ توركیا دەبێت.
ئۆزێل پرسیاری ئەوەشيكرد، باشە ئەوانەی دوێنێ شانازییان بە زیندانیکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغەوە دەکرد و ئەوانەی شانازییان بە هێشتنەوەی عوسمان کاڤالا لە ناو زیندان دەکرد، ئەگەر بڵێن ئەمڕۆ ئەمە باشترین شتە، ئایا قەرزاری ئەوەنین لێبوردنیان لێبكەن؟.
سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری لە درێژەی قسەكانیدا وتی: راشکاوانە بڵێم، ئێمە داوای لێبورد دەكەین، لەگەڵ ئەوەی ئێمە ئەوکات دژایەتیمان کرد، هەرچەندە لە کۆی ١٢٠ نوێنەری جەهەپە ١٠٠ پەرلەمانتاریان دژی دەنگیان دا، هەرچەندە ئێمە دژایەتیمان کرد، بەڵام جەهەپە بەرپرسیارێتی دەنگی ٢٠-٢٥ نوێنەری لە ئەستۆیە.
بۆیە من بە سیفەتی سەرۆکی ئێستای پارتەکە داوای لێبوردن لە تورکیا و گەلی تورکیا دەکەم بۆ ئەو هەڵەیەی لەو رۆژەدا كرا.
