مالیکى: پارەی دەوڵەت بە شێوەیەکی بەرفراوان خراپ بەکارهێنراوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایدەگەیەنێت  ئامادەم خۆم بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داهاتوو کاندید بكەم، ئەوەش بەندە بە دیدگای چوارچێوەی هەماهەنگی.

هەروەها جەختى کردەوە کە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دەبێت لە چوارچێوەی هەماهەنگی بێت، وتیشى: دەستنیشانكردنی سەرۆک وەزیران پەیوەیست نییە بە ئاستی  سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن و ئامادەیشم  بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ ئەوە بووە گوڕوتین بد ەم بە هەڵبژاردنەكان.

ئەو پێشى وایە کە ئەوە خەیاڵە پێمان وایە بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیران پەیوەستە بە ژمارەی کورسییەکانيەوە، پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو قورس دەبێت.، دەشڵێت : هەڵوێستی پتەوی ئێمەو پشتیوانی مەرجەعییەتی ئاینی بووە هۆی دوورخستنەوەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکان.
مالیکى هەڵسەنگاندنى بۆ پەرلەمانکرد و پێشى وایە کە ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراق شکستخوارد بووە، وتی: پەرلەمانی داهاتوو هاوشێوەی پەرلەمانی ئێستا نابێت و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان پەیوەستە بە سوننەكان.

هەروەها دەشلێت: ئەستەمە بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو چارەسەری دۆخی دارایی بکات، ئەگەر ئەرکی پێکهێنانی حکومەتم پێ بسپێردرێت یەکەم بڕیار کە دەیدەم ، دامەزراندنی كۆمەڵێك لیژنەی چالاك دەبێت بۆ لێپرسینەوە لە هەر کەسێک کە گومانی گەندەڵی لێبکرێت.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا مالیکى، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە کەسانێک هەن گرەو لەسەر گەڕانەوە بۆ چوارچێوەی یەكەمی تائیفی دەکەن، دەشلێت:  پارەی دەوڵەت بە شێوەیەکی بەرفراوان خراپ بەکارهێنراوە لە هەڵبژاردنەکاندا، داوای روبەڕوبونەوەی بەكارهێنانی ماڵی  گشتی دەكەم.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، وتى: هیچ بڕیارێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی نییە، کە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە ماڵەکەم دامەزرا، بۆ سنوردارکردنی ماوەی سەرۆکایەتی حکومەت هەموو لایەک بیر لە درێژەدان بە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەنەوە، چونکە ئەزمونێکی سەرکەوتووە.

ناوبارو ئەوەشى خستەڕوو کە رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا مەترسیدارترین رێککەوتنە لە ناوچەکە. هەروەها داواى ئەوەش دەکات پەیوەندی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بپچڕێنن و سوپاو حەشد پێویستیان بە رێكخستنەوە هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار