موقتەدا سەدر: تاوەکو دوای هەڵبژاردن خۆپیشاندان مەکەن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



موقتەدا سەدر، ڕێبەرى ڕەوتی هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعە، داوا لە شوێنکەوتووان و لایەنگرانی دەکات، تاوەکو دوای ڕۆژی هەڵبژاردن، هیچ جۆرە خۆپیشاندانێک نەکەن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئاڕاستەی سەدر کراوە، گوایە ژمارەیەک گەنج لە بەسڕە بۆ پشتیوانی ئەو پڕۆژە چاکسازییەی ناوبراو ڕایگەیاندووە، دەیانەوێت خۆپیشاندان بکەن، هەرچەند ئەندامی ڕەوتەکەش نین، لە وەڵامدا سەدر دەڵێت، "لە ئەمڕۆ بەدواوە، تاوەکو ڕۆژی دەنگدان، هیچ جۆرە خۆپیشاندانێک نەکرێت.. تکایە".

ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدایە، بە بڕیارى موقتەدا سەدر، ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووە.

لە خولی ڕابردوودا، هەرچەند ڕەوتی سەدر 73 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستهێنا، بەڵام بە بڕیارى موقتەدا سەدر، سەرجەم ئەندامەکانیان دەستیانلەکارکێشایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار