پزیشکیان: حکومەتى ئێران تێچووى زۆرە دەبێت حکومەت بچووکتر بکەینەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، حکومەتى ئێران هۆکارى هەڵاوسانى وڵاتەکەیە، چونکە تێچووى زۆرە.

سەرۆککۆمارى ئێران کە لەئێستادا لە شارى سنەى ڕۆژهەڵاتى کوردستانە، لەبارەى قەیرانى دارایی وڵاتەکەى ڕایگەیاند، دەیانەوێت کار بۆ ئەوە بکەن کە حکومەت بچووکتر بکەنەوە. بەڵام ئەرکێکی قورسە.

پزیشکیان لەبارەی کردنەوەی ئۆفیس و دروستکردنی بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان باسی ئەوەیکرد، هەمووان فێربوون پێویستە ببنە سەرۆک، بەڕێوەبەر، یان جۆرێک لە ئۆفیس بۆ خۆیان دروست بکەن، بەڵام بەم ڕێبازە، کار ناکرێت.

هەروەها پزیشکیان گوتیشى، پێویستە خەرجییەکانى حکومەت کەمبکەنەوە، چونکە بارگرانییەکى زۆرى لەسەر خەڵکى دروستکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار