توركیا: هیچ دانوستانێک لە نێوان پەكەكەو دەوڵەتدا نییە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی توركیا، لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ سەرنوسەری چەند دەزگایەکی راگەیاندنی وڵاتەكەی رایگەیاند: ئەم پرۆسەیەى لە تورکیا دەگوزەرێت، لە ڕاستیدا پرۆسەی ئاشتی نێوان تورک و کورد نییە؛ بەڵکو پرۆسەیەکە لە نزیکەوە لەلایەن پەرلەمانەوە چاودێری دەکرێت، بە راگەیاندنی ئەو رێکخراوە "تیرۆریستییە" دەستیپێکردووە کە شەڕی دەوڵەت دەکات و نیازی خۆی بۆ دانانی چەکەکانی راگەیاندووە، پرۆسەی دانوستان نییە.

وتيشى: هیچ دانوستانێک لە نێوان ئەو رێکخراوەو دەوڵەتدا نییەو هەرگیز نەبووە، ئێمە لە لێدوانە گشتییەکانەوە دەزانین کە رێکخراوەکە بەدوای بەدیهێنانی داواکاری توندڕەو ناگەڕێت، بۆ نمونە، دەزانین کە هەندێک داواکاری وەک دامەزراندنی فیدراڵی، یان پێدانی ئیمتیازاتی دیاریکراو، یان پیادەكردنی زمانێکی فەرمی دیکە لە پاڵ زمانی تورکیدا، نەخراونەتەڕوو.

وتیشی: ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی بڕیاریدا پارتی کرێکارانی کوردستان رێکخراوێکی چەکداری نەماوە، ئەوە بنەمای یاسایی بۆ پرسە بەهێزتر دەکات.

جەختیشی كرد لەوەی، داڕشتنی یاسا ئاسانە؛ نوێنەری هەموو لایەنەکان ئامادە دەبن، خاڵی هاوبەش دەدۆزرێتەوە، و باوەڕم پێ بکەن، بەتایبەت دوای ئەوەی لایەنەکان گەیشتنە ڕێککەوتن، دەتوانن هەر یاسایەکتان بوێت لە پەرلەمان لە ماوەی سێ بۆ پێنج رۆژدا دەربکرێت، مەسەلەکە خودی داڕشتنی یاساکە نییە، بەڵکو دڵنیابوونە لەوەی پێشوەختە پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت و خەڵک ئامادەیە بۆ ئەو پرسە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار