هه‌سه‌ده: به‌رپرسێكی باڵای داعشمان له كه‌مپی هۆل ده‌ستگیركرد
2 كاتژمێر لەمەوپێش
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌رپرسێكی باڵای داعشیان له كه‌مپی هۆل ده‌ستگیركرد، ئه‌و كه‌سه به ره‌گه‌ز عێراقییه.
ناوەندی راگەیاندنی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات، ئه‌مڕۆ 8ی تشرینی دووه‌م بڵاویكرده‌وه، لە چوارچێوەی شەڕی بەردەوامی دژی تیرۆر و رێکخراوی داعش و هەوڵەکانی بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی تۆڕە شاراوەکانی، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی (TOL) سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ لە کەمپی هۆل ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەمنییان ئەنجامدا.
هەسەدە دەڵێت، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی داعش بە ناوی "بەها مسێری"، کە بە "ئەبو عەبدولڕەحمان" ناسراوە و بە رەگەز عێراقییە، دەستگیرکرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کەسی دەستگیرکراو رۆڵێکی سەرەکی لە چالاککردنی شانەکانی رێکخراوەکە لەناو کەمپەکەدا و بەڕێوەبردنی شانەکانی لە دەرەوەی کەمپەکەدا هەبووه.
هەسەدە ده‌ڵێت، بە دەستگیرکردنی ئەم کەسە گورزێکی کاریگەریان لە تواناکانی رێکخراوەکە داوه و بووە خاڵێکی گرنگ بۆ لەیەکجیاکردنەوەی زنجیرەی پەیوەندی، رێگەکانی دارایی و جمووجوڵەکانی.
