كه‌نه‌كه: بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن، كلیلی چاره‌سه‌رییه
2 كاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ڕایگه‌یاند، هەڵبژاردنەکانی ئێستای عێراق گرنگییەکی تایبەتیان هەیە بۆ هەرێمی کوردستان و گەلەکەی، ده‌شڵێت، سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنانە پێویستی بە دابینکردنی کەشێکی ئازادانە و دروست و شەفاف هەیە و مسۆگەرکردنی ئازادیی هەڵبژاردن بەبێ هیچ فشار و دەستێوەردانێک و بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن، كلیلی چاره‌سه‌ری و ئاشتییه بۆ ئاینده‌ی عێراق.
کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (كه‌نه‌كه) له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، باسی له‌وه‌كردوه، "لەکاتێکدا بە سەرنجێکی تایبەت چاودێری پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەین، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە هەڵبژاردنەکانی ئێستای عێراق گرنگییەکی تایبەتیان هەیە بۆ هەرێمی کوردستان و گەلەکەی، بەهۆی کاریگەرییە ڕاستەوخۆیەکەیان لەسەر داهاتوی سەقامگیری سیاسی و دەستوری لە وڵات‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنانە پێویستی بە دابینکردنی کەشێکی ئازادانە و دروست و شەفاف هەیە، و مسۆگەرکردنی ئازادیی هەڵبژاردن بەبێ هیچ فشار و دەستێوەردانێک، لەگەڵ دورکەوتنەوە لە هەمو ئەو کردەوانەی کە زیان بە ناوبانگیی سیاسیی هەرێم و مافەکانی هاووڵاتیانی هه‌رێم بگه‌یه‌نن، "داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ین بەشداریی سیاسی بکەن بە ئەرکی خۆیان، بێگومان دەنگدانیش بەیەک لە کۆڵەکەکانی دیموکراسی دادەنرێت".
کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ده‌ڵێت، "ڕو به ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كانی عێراقیش ده‌ڵێین: بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن، كلیلی چاره‌سه‌ری و ئاشتییه بۆ ئاینده‌ی عێراق، گەلی ئێمە بەئاگایە کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەکارهێنانی ناکۆکییە ناوخۆییەکان بۆ زیانگەیاندن بە مافە دەستوورییەکان لە عێراقی فیدڕاڵ کە بەری ڕەنجی تێکۆشانی چەندین ساڵەی میلەتەکەمان، کە پاراستنی ئەم دەستکەوتانە لەسەرملی هەرکەسێکی نیشتمانپەروەرە".
