مەزڵوم عەبدی: پابەندین بە خێرا تێکەڵکردنەوەی هێزەکانمان لەگەڵ سوپای سوریا
2 كاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند، پابەندبوونی خۆی بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپات کردووەتەوە.
ئەو فەرماندەیە ئاشکرای کرد، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ تۆم باراک، نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، ئەنجام داوە. لە پەیوەندییەکەدا، تاوتوێی ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان باراک و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لە کۆشکی سپی کراوە و جەخت لە پابەندبوون بە خێراکردنی پرۆسەی یەکگرتنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا کراوەتەوە.
فەرماندەی هەسەدە پەیوەستبوونی سووریای بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە "هەنگاوێکی سەرەکی" بۆ بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکان وەسف کرد. ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هەنگاوە پاڵپشتیی دەستپێشخەرییەکان دەکات بۆ گەیشتن بە شکستی هەمیشەیی ئەو ڕێکخراوە و نەهێشتنی مەترسییەکانی لەسەر ناوچەکە.
مەزڵوم عەبدی ڕاشیگەیاند، "ئێمە بە پەرۆشەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان و بە هەماهەنگییەکی نزیک کاردەکەین بۆ پێشخستنی پێشکەوتن بەرەو داهاتوویەکی خۆشگوزەرانتر و پارێزراوتر بۆ گەلەکەمان لە سووریایەکی یەکگرتوودا."
