نێچيرڤان بارزانى و ئۆسمان بايده‌مير پرۆسەی ئاشتی تورکیا تاوتوێ دەکەن

3 كاتژمێر لەمەوپێش



نێچيرڤان بارزانى و ئۆسمان بايده‌مير پرۆسەی ئاشتی تورکیا و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی پرۆسەکەیان لەسەر ناوچەکە تاوتوێ کرد.

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ـی تشرینی دووەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ سياسه‌تمه‌دارى كورد و سه‌رۆكى پێشووترى شاره‌وانيى دياربه‌كر، ئۆسمان بايده‌مير، پرۆسه‌ى ئاشتييان له‌ توركيا تاوتوێ كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەو دیدارەدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و جه‌ختيان كرده‌وه‌ كه‌ ئاشتى له‌ توركيا كاريگه‌ريى ئه‌رێنيى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه‌ ده‌بێت. 

له‌مباره‌يه‌وه‌  نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ نابێت ده‌رفه‌تى ئاشتى له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن.

لاى خۆيه‌وه‌ بايده‌مير سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى  نێچيرڤان بارزانى له‌ يارمه‌تيدان و كاركردنى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا دەربڕی و داواى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بێت.

هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار