کاڵن لەگەڵ گەورەبەرپرسانی میسر و قەتەر لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە کۆبووەوە
10 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیبراهیم کاڵن، بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر و بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگریی گشتی میسر لە قاهیرە لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە و "پێشێلکارییەکان"ـی ئیسرائیل کۆبوویەوە.
بەگوێرەی میدیای تورکیا، کاڵن لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەگەڵ شێخ عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و حەسەن ڕەشاد، بەڕێوەبەری دەزگای هەوڵگریی گشتی میسر کە وەک نێوەندگیر ئامادەبوو باسیان لە قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەزە کردووە و جەختیان لەوە کردووەتەوە هەوڵەکانیان چرتڕ بکەنەوە بۆ چەسپاندنی ئاگربەستی غەزە.
ئاگربەستی غەزە بە سەرکردایەتی ئەمریکا و نێوەندگیری میسر و قەتەر لە مانگی رابردوو چووە بواری جێبەجێکردنەوە دوای دوو ساڵ لە جەنگی غەزە کە بووە هۆی کوژرانی نزیکەی ٧٠ هەزار کەس لە غەززە و هەزار و ٢٠٠ کەس لە ئیسرائیل.
میدیای تورکیا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "پێشیلکارییەکان"ـی ئیسرائیلش لە کەرتی غەززە کراوە.
ئەو بەرپرسانە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەردەوامی بدەن بە هەماهەنگی و هاورییەکانیان بۆ ناوەندی هەماهەنەگی سەربازی مەدەنی.
ناوەندی هەماهەنگی سەربازیی مەدەنی لە مانگی 10ـی ئەمساڵ بە سەرکردایەتی ئەمریکا دامەزراوە وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاگربەست مەبەستی هەماهەمنگیکردن لە جێگرکردنی رێککەوتنەکە و گواستنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ نێو غەزە.
