شیعەكان پێش یەكەم دانیشتنی پەرلەمان كاندیدەكەیان یەكلادەكەنەوە

11 كاتژمێر لەمەوپێش



هەولێك لە ئارادایە بۆ ئەوەی  کاندیدەکانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی داهاتووی عێراق لە یەک دانیشتنی پەرلەماندا بخرێتەڕوو و بە یەک پاکێج دەنگیان پێبدرێت.

زیا ناسری، ئەندامی دەوڵەتی یاسا بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاندووە: پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت پێش پەسەندکردنی راگەیاندنی فەرمی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەکان بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت، لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا خواستێكی روون هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی "گەورەترین كوتلە" بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەر لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان.

 ئاماژەی بەوەشداوە، لیژنەی  سیاسی چوارچێوەی هەماهەنگی گەڕێكی راوێژی لەگەڵ هێزه کوردی و سوننەکان دەستپێکردووه و خواستێكی زۆری بەدیكردووە بۆ پشت بەستن بە میکانیزمی "یەك پاکێج" بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی کۆمارو راسپاردنی سەرۆک وه زیران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار