ئۆجەلان بۆ هەسەدە: دەبێت تێکەڵ بە سوپای سوریا بن

27 خولەک لەمەوپێش



ڕۆژنامەی (حوڕییەت)ـی نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا وردەکاریی نوێی لەبارەی دیداری شاندە پەرلەمانییەکە و عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە ئاشکرا کرد. بەپێی زانیارییەکان، ئۆجەلان پەیامێکی ڕوونی سەبارەت بە چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەبووە.

عەبدولقادر سەلڤی، نووسەری دیاری ڕۆژنامەکە کە یاوەری ئەردۆغان بووە لە گەشتەکەی بۆ ئەفریقای باشوور، ناوەڕۆکەکەی بەم شێوەیە خستووەتەڕوو:

ئۆجەلان بە ڕاشکاوی باسی لە گرنگیی "تێکەڵبوونی هەسەدە بە سوپای نوێی سووریا" کردووە.

جەختی لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی خاکی سووریا کردووەتەوە. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی (تورکیا) زانیاریی لەسەر ئامادەکارییەکان بڵاوکردووەتەوە:

پێش دیدارەکە: بەرپرسانی وەزارەتی داد و دەزگای هەواڵگری (میت) سەردانی ئیمراڵییان کردووە و زەمینەسازییان بۆ هاتنی شاندەکە کردووە.

پاش دیدارەکە: شاندە سێ کەسییەکە دوای گەڕانەوەیان، لە ئیستانبوڵ ڕاستەوخۆ لەگەڵ نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان (کە سەرۆکی لیژنەکەی پرۆسەی ئاشتیشە) کۆبوونەتەوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەکەدا، شاندەکە بە وردی ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش بکەن و تێیدا بۆچوونی ئۆجەلان لەبارەی میکانیزمی تێکەڵبوونی هەسەدە بە سوپای سووریا بۆ ئەندامان ڕوون بکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار