سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان – سوریا كۆبۆوە
49 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژی چوارشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان - سوریا كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر یەكڕیزی و تەبایی و سیاسەتی هاوبەشی نێوان لایەنە كوردییەكانی سووریا و پشتبەستن بە شێوازی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن لە نێوان لایەنە كوردییەكان و حكوومەتی سووریا كرایەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
