عەلی حەمە ساڵح: دەبێت سیستمی بەرگریی لەکۆرمۆر دابنرێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، لە پەیامێکدا هێرشەکانی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە "تیرۆرستی و تاوانکاری" ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت، "ڕەخنەگرتن و دژایەتیمان بۆ گەندەڵی و نادادی حوکمڕانانی هەرێم هەرگیز نابێت دڵخۆشمان بکات بە هێرشی تاوانکاری بۆ سەر هەرێمی کوردستان."

عەلی حەمە ساڵح، پێشنیازی کردووە کە پێویستە لە ئەمڕۆوە نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق بکرێت، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ دانانی سیستمی بەرگری لە کێڵگەی کۆرمۆر.

بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ڕۆژانە نزیکەی (1700) مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە بە شارەکانی دیکەی عێراق دەفرۆشرێت. هەروەها وتیشی، "بڕیارە لە ساڵی ئایندەدا بەرهەمی غازی کۆرمۆر بەڕێژەی 50% زیادبکات و کاریگەری لەسەر زیادبوونی نزیکەی (2000) مێگاوات کارەبای دیکە دەبێت؛ بۆیە دوورنیە بە ئامانجگرتن زیاتر ڕووبدات."

لە کۆتاییدا، عەلی حەمە ساڵح، ڕەخنەی لە شێوازی پاراستنی کێڵگە نەوتی و گازییەکان گرت و ڕایگەیاند، "لە ساڵانی ڕابردوودا سەدان ملیۆن دۆلاری داهاتی گشتی بەناوی سکویریتی کێڵگەی نەوت و غاز خەرجکراوە، بەڵام هیچ شتێک نەکراوە، جگە لە دانانی کۆمەڵێک کەس بە چەکی ئاسایی."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار