بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم: هێرشەكەی سەر كۆرمۆر پەیامێكی روونی گروپە چەكدارەكانى هاوپەیمانی ئێرانە

42 خولەک لەمەوپێش



بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە: هێرشەكەی كۆرمۆر وەک پەیامێکی روونی گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی تاران لێکدەدرێتەوە، ئێرانییەکان رێگە نادەن غازی کوردستان ببێتە جێگرەوەی ئەو غازە ئێرانییەی کە عێراق هاوردەی دەکات، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گەمارۆیەی  کە فشارێكی گەورەی لەسەر ئابوری ئێران دروستكردووە.

بەرپرسەكەی حكومەتی هەرێم بە رۆژنامەی "العربی الجدید"ی وتووە: هەر هەوڵێک بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازی هەرێم یان بەستنەوەی بە تۆڕی نیشتمانیی عێراق، روبەڕوی وەڵامدانەوەی ئەمنی دەبێتەوە، بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە بازاڕی وزەی عێراق. 

ئاماژەی بەوەشكردووە: هێرشەکە تاقیکردنەوەیەکیشە بۆ توانای بەغداد لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی پێشووی سەبارەت بە پاراستنی ژێرخانی وزە و رێگریکردن لە دووبارەبونەوەی هێرشەکان بۆ سەر کێڵگەکانی غازی کۆر مۆر، کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی کاتیۆشا رووبەڕوی هێرش دەبێتەوە.

ئامانجی هێرشەکە لایەنی سەربازی تێدەپەڕێنێت؛ هەوڵێکە بۆ پەکخستنی پڕۆژەی هەرێم، کە تەنها چەند هەفتەیەک لەمەوبەر راگەیەندرا، بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ شارەکانی، لەگەڵ ئەگەری گواستنەوەی ئەزمونی پڕۆژەکە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار