لە کۆبوونەوەی شاندە باڵا ئەمنییەکە لەسەر کۆرمۆر باسی چی کراوە؟

54 خولەک لەمەوپێش



 لە کۆبوونەوەی شاندە باڵا ئەمنییەکەی کوردستان و عێراق کە سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کرد باسی ئەم بابەتانە کراوە:

 بەدواداچوونی ورد بۆ سەرچاوەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر.

 بڕیاردراوە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان چوار پارێزگا پێکبهێنرێت

 پارێزگاکان ئەمانەن: سلێمانی، کەرکوک، سەڵاحەدین و دیالە.

 ئەم ژووڕە بڕیارە هێزێکی هاوبەش پێکبهێنێت بەمەبەستی پاراستنی کێڵگەی کۆرمۆر و ئەو سەرچاوە سرووشتییانەی دیکە کە دەکەونە سنووری ئەو پارێزگایانەوە.

 کۆمپانیای داناغاز مەرجی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن:

ئەوان دەڵێن بەرهەمهێنان دەستپێناکەینەوە تاوەکو گرەنتی ئاسایشی کارمەندانی کێڵگەکە نەدرێت و نابێت چیتر هێرشی مووشەکی و درۆنی بکرێتە سەر کێڵگەکە.

 ئەو شاندە باڵایە کێی تێدایە؟ 
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، هەروەها حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق.

شەوی چوارشەممە 26ى تشرینی دووەمی 2025 هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی کێڵگەکە کەوتەوە، لە ئەنجامدا 80% کارەبای هەرێمی کوردستان کەم بووەوە.
سەرچاوە: ئاڤا میدیا، کوردسات نیوز

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار